لجنة دعم الصحفيين: اسايش السليمانية تمنع الصحفيين من تغطية تجمع احتاجي ضد التوغل التركي داخل الاراضي العراقية

2024-07-06 11:11

معرض الصور العراق

منعت قوات الاسايش في السليمانية، الصحفيين من تغطية تجمع احتجاجي ضد التوغل التركي داخل الاراضي العراقية وسط المدينة.
وقال مراسل وكالة رۆژ نیوز بروا اسعد للجنة دعم الصحفيين ان قوات الاسايش منعته مع مصور الوكالة بروا انور عبدالله من تغطية الاحتجاج داخل (پاركی ئازادی) وسط مدينة السليمانية.
ومن جانبه اكد الصحفي في السليمانية هێمن مامەند المشارك في الاحتجاج ان الاسايش طوقت المكان ومنعت جميع الصحفيين من جميع الوكالات والقنوات ووسائل الاعلام من الدخول، وتجريد الصحفيين المتواجدين في مكان التجمع من جميع الاجهزة والادوات الصحفية وبضمنها اجهزة الموبايل.

تستنكر  لجنة دعم الصحفيين منع وعرقلة قوات الاسايش في السليمانية للفرق الصحفية من التغطية ومصادرة معداتهم واجهزة الموبايل، وتؤكد على أن قرار منع التغطية هو انتهاكاً صارخاً لحرية الصحافة والتعبير، وعرقلة لعمل الصحفيين في نقل الحقائق والأخبار للرأي العام. 

وتطالب اللجنة الجهات الرسمية المعنية كافة ونقابة الصحفيين العراقيين العمل الحثيث لتوفير حماية للصحفيين أثناء تأديتهم لعملهم وتغطيتهم للأحداث. 

وتدعو لاحترام المادة 19 من الإعلان العالمي لحقوق الإنسان والتي تنص بشكل واضح حق أي شخص باستقاء الأنباء والأفكار وتلقيها وإذاعتها بأية وسيلة كانت دون تقيد بالحدود الجغرافية، والمادة 19 من العهد الدولي للحقوق المدنية والسياسية التي أقرتها الجمعية العامة للأمم المتحدة عام 1966 والتي نصت أن لكل إنسان الحق في حرية التعبير، ويشمل هذا الحق حريته في التماس مختلف ضروب المعلومات والأفكار، وتلقيها ونقلها إلى الآخرين في أي قالب وبأي وسيلة يختارها، ودون اعتبار للحدود.

 

 

لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان: ئاسایشی سلێمانی رێگە بەرۆژنامەنووسان  نادات روماڵی ناڕەزایەتیەک بکەن دژ بە لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق

هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی رێگەیان بە رۆژنامەنووسان نەدا روماڵی گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتی بکەن لەشاری سلێمانی دژ بە لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق.
بڕوا اسعد پەیامنێری ئاژانسی رۆژنیوز بە لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسانی راگەیاند هێزەکانی ئاسایش رێگەی بە خۆیی و بڕوا انور عبداللە کامێرەمانی ئاژانسەکە نەداوە روماڵی نارەزایەتیەک بکەن لەپارکی ئازادی شاری سلێمانی.
رۆژنامەنووس لەشاری سلێمانی هێمن مامەند کە بەشداری ناڕەزایەتیەکەی کردووە دووپاتیکردەوە ئاسایش گەمارۆی شوێنەکەی داوە و رێگری لە رۆژنامەنووسانی هەموو کەناڵ و ئاژانس و میدیاکان کردووە بۆ هاتنە ژوورەوە و ئەو رۆژنامەنووسانەشی هاتونەتە شوێنی ناڕەزایەتیەکە هەموو کەل و پەلی رۆژنامەوانی لێسەندوون تەنانەت مۆبایلەکانیشیان.
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان سەرزەنشتی رێگری و ئاستەنگ دروستکردنی هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی دەکات بەرامبەر بە تیمە رۆژنامەوانیەکان و رێگە نەدانیان بە روماڵکردن و دەستبەسەراگرتنی کەلوپەل و ئامێری مۆبایل، دووپاتیشی دەکاتەوە کە بڕیاری رێگە نەدان بە روماڵکردن پێشێلکاریەکی زەقی ئازادی رۆژنامەوانی و رادەربڕینە و ئاستەنگ دروستکردنیشە بۆ کاری رۆژنامەنووسان لە گواستنەوەی راستیەکان و هەواڵەکان بۆ رای گشتی.
لیژنەکە داوا لەهەموو لەلایانە رەسمیە پەیوەندیدارەکان و سەندیکای رۆژنامەنووسانی عێراق دەکات بەبێ وچان کار بکەن بۆ زامنکردنی پاراستنی رۆژنامەنووسان لەکاتی بەجێگەیاندنی کارەکانیان و روماڵکردنی رووداوەکان.
داواش دەکات رێز لە مادەی 19ی جاڕنامەی جیهانی بۆ مافی مرۆڤ بگیرێت کە بەشێوەیەکی ئاشکرا ماف بەهەموو کەسێک دەدات هەواڵ و بیرۆکەکان بەدەست بهێنن و بڵاوی بکەنەوە بە هەرچ جۆرێک بێت بەبێ پەیوەستبوون بە سنووری جوگرافی، هەروەها رێزگرتن لە مادەی 19 لە پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ مافە مەدەنی و سیاسیەکان کە ساڵی 1966 کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان دانیپیادا ناوە و دەڵێت هەموو مرۆڤێک مافی ئازادی رادەربڕینی هەیە، ئەم مافەش بەدەستهێنانی هەموو زانیاری و بیرۆکەکان و وەرگرتنی و گواستنەوەی بۆ کەسانی تر دەگرێتەوە بە هەرچ شێوازێک بێت بەبێ گوێدان بە سنوورەکان.