2024-06-04 01:16
اعلنت الصحفية كاشما فاروق عضو نقابة الصحفيين العراقيين والمحررة في مؤسسة ولات ميديا الاعلامية عن تعرضها للانتهاكات من قبل قوات الشرطة.
وقالت كاشما فاروق للجنة دعم الصحفيين انها كانت بصدد نقل معاناة الأوائل من خريجي الجامعات والكليات بشأن ادارة عملية البايومتري السيئة للطلاب، حيث كانت هي من ضمن تلك الطلبة.
واكدت انها تعرضت لمعاملة سيئة جدا من قبل شرطة مصرف تویمەلیک في السليمانية، وقامت باجبارها امام مئات الطلاب وكاميرات المراقبة بمسح جميع مقاطع الفيديو التي سجلتها على الرغم من حملها لهوية مؤسستها وهوية نقابة الصحفيين العراقيين.
تدين لجنة دعم الصحفيين بشدة التصرفات التعسفية وغير القانونية التي تعرضت لها الصحفية كاشما فاروق من قبل القوات الأمنية في السليمانية.
وتطالب اللجنة الجهات الرسمية المعنية بفتح تحقيق فوري في هذه الحادثة واتخاذ الإجراءات اللازمة لضمان عدم تكرار مثل هذه الانتهاكات. كما تدعو إلى احترام حقوق الصحفيين وتوفير بيئة آمنة لهم لممارسة عملهم دون تهديد أو تضييق.
كردي
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان: هێزە ئەمنیەكانی سلێمانی رێگە بە رۆژنامەنووس كاشما فاروق نادەن رووماڵی رووداوەكان بكات
رۆژنامەنووس كاشما فاروق ئەندامی سەندیكای رۆژنامەنووسانی عێراق و هەواڵساز لە دامەزراوەی وڵات میدیا رایگەیاند رووبەڕووی پێشێلكاری بۆتەوە لەلایان هێزەكانی پۆلیسەوە.
كاشما فاروق بە لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسانی راگەیاند لەكاتێكدا بەنیازبووە دۆخی خراپی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی بایۆمەتری خوێندكارە دەرچووە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان بگەیەنێت كە خۆیشی یەكێك بوو لەو دەرچووانە، بەشێوەیەكی زۆر ناشرین لەلایان پۆلیسی بانكی تویمەلیكەوە هەڵسووكەوتی لەگەڵكراوە و لەبەردەم سەدان قووتابی كامێرای چاودێری ناچاری كردووە ئەو گرتە ڤیدۆیانە بسڕیتەوە كە تۆماری كردبوون، سەرەڕای ئەوەی رۆژنامەنووسە و باجی دەزگاكەی خۆیی و سەندیكای رۆژنامەنووسانی عێراقی پێبووە.
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان بەتوندی ئەم هەڵسووكەوتە نایاساییە سەرزەنشت دەكات كە رووبەڕووی رۆژنامەنووس كاشما فاروق بۆتەوە لەلایان هێزە ئەمنیەكانی سلێمانیەوە.
لیژنەكە داوا لەلایانه رەسمیە پەیوەندیدارەكان دەكات لێكۆڵینەوەیەكی بەپەلە لەم رووداوە بكەن و رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر تاكو ئەم پێشێلكاریانە دووبارە نەبنەوە و داواش دەكات رێز لەمافی رۆژنامەنووسان بگیرێت و كەشێكی لەباریان بۆ دەستەبەر بكرێت، بۆ بەجێگەیاندنی كارەكانیان بەبێ ئەوەی رووبەڕووی هەڕشە و هەراسان كردن ببنەوە.