2024-02-06 06:42
تنديداً بالتهديدات التي تعرّض لها الصحفي أحمد مصطفى في إقليم كردستان العراق، تُعرب لجنة دعم الصحفيين عن بالغ قلقها إزاء ما حصل مع الصحفي مصطفى، والذي يُعد انتهاكاً صارخاً لحرية التعبير والصحافة في العراق.
وفقًا لتصريح أحمد مصطفى للجنة دعم الصحفيين، فإنه أثناء قيادته لسيارته بالقرب من ملعب فرانسو حريري في أربيل، تم اعتراض طريقه من قبل سيارة، ونزل منها أفراد مسلحين قاموا بإهانته وتوجيه تهديدات بالقتل وقطع لسانه إذا تحدث عن هذا التهديد.
وأضاف مصطفى أنه قد قام بتوثيق رقم السيارة، مؤكدًا أن هذا الحادث يشكل مؤشرًا خطيرًا ويشكل تهديدًا مباشرًا لحياته.
إن تهديد الصحفيين بالقتل وقطع الألسنة من قبل مجهولين، لا يمكن أن يمر مرور الكرام، ويستدعي مُلاحقة الجناة ومحاسبتهم على ما اقترفوه من جرم. لذلك تطالب لجنة دعم الصحفيين السلطات الأمنية في إقليم كردستان بفتح تحقيق عاجل في ملابسات الحادثة، وضمان عدم تكرار مثل هذه الانتهاكات بحق الصحفيين. كما تؤكد اللجنة على ضرورة توفير الحماية اللازمة للصحفي مصطفى، وسائر الصحفيين المعرّضين للخطر.
تؤكد لجنة دعم الصحفيين على أهمية حرية الصحافة وسلامة الصحفيين في جميع أنحاء العالم، وتستنكر أي عمل يستهدف الإعلاميين ويعرقل حريتهم في أداء دورهم الهام في نقل الأحداث وإلقاء الضوء على القضايا المهمة.
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان: رۆژنامەنووس ئەحمەد مستەفا لە هەولێر هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە
بۆ شەرمەزارکردنی ئەو هەڕەشانەی رووبەڕووی رۆژنامەنووس ئەحمەد مستەفا بونەتەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق، لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان ئەوپەڕی نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت بەرامبەر بەوەی بەو رۆژنامەنووسە کراوە کە پێشێلکاریەکی زەقی ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەوانیە لە عێراق.
بەپێی لێدوانی ئەحمەد مستەفا بۆ لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان، لەنزیک یاریگای فرانسۆ هەریری لە هەولێر ئۆتۆمبێلێک رێگای لە ئۆتۆمبێلەکەی گرتوە و چەند چەکدارێک لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیون و سوکایەتیان پێکردوە و هەڕەشەی کوشتنیان لێکردوە و وتویانە زمانیشت دەبڕین ئەگەر باس لەم بەسەرهاتە بکەیت.
مستەفا وتیشی ژمارەی ئۆتۆمبێلی چەکدارەکانی تۆمارکردوە و روداوەکەی بە پێشهاتێکی مەترسیدار وەسفکرد و وتی هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە لەسەر ژیانی.
هەڕەشەکردن لە رۆژنامەنووسان بە کوشتن و زمان بڕین نابێت هەر وا بەئاسانی تێپەڕێت و دەبێت تاوانباران دەستگیربکرێن و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت بەرامبەر بەو تاوانەی ئەنجامیان داوە.
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان داوا لە دەسەڵاتدارانی ئەمنی هەرێمی کوردستان دەکات لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە لە رووداوەکە بکەن و گەرەنتی ئەوەش بدەن کە لەمجۆرە پێشێلکاریانە دژ بە رۆژنامەنووسان دووبارە نەبێتەوە.
لیژنەکە دووپاتی دەکاتەوە کە پێویستە رۆژنامەنووس مستەفا و هەموو ئەو رۆژنامەنووسانەی رووبەڕووی مەترسی دەبنەوە بپارێزرێن.
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان پێداگری دەکات لەسەر گرنگی ئازادی رۆژنامەوانی و سەلامەتی رۆژنامەنووسان لە هەموو جیهان و ئیدانەی هەموو ئەو کارانە دەکات کە راگەیاندنکاران دەکات بە ئامانج و دەبێتە رێگر لەسەر بەجێگەیاندنی رۆڵی گرنگیان بە ئازادی لە گواستنەوەی رووداوەکان و تیشک خستنەسەر بابەتە گرنگەکان.
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان