2023-12-16 02:45
تدين لجنة دعم الصحفيين احتجاز الشرطة التركية للصحفي الكردي العراقي شيمال بەرچی، الذي يقيم في محافظة دهوك شمال العراق، عند منفذ ابراهيم خليل، حيث تم منعه من دخول أراضي تركيا.
وفي تصريح للجنة دعم الصحفيين، أفاد الصحفي شيمال بەرچی أنه تم اعتقاله واحتجازه من قبل الشرطة التركية أثناء محاولته دخول تركيا، حيث تم احتجازه لمدة ثلاث ساعات وتلقى تحذيرًا صريحًا بعدم دخول تركيا مرة أخرى.
يذكر أن الصحفي شيمال بەرچی قد أعرب في تصريحات سابقة عن مواقفه المناهضة للتوغلات التركية في إقليم كردستان العراق خلال السنوات السابقة.
كما تدين اللجنة بشدة استمرار السلطات التركية في اتخاذ إجراءات انتقامية بحق الصحفيين ووسائل الإعلام الناقدة لسياساتها تجاه الأكراد وغيرها من القضايا.
وتشدد اللجنة على ضرورة احترام حقوق الصحفيين، بما في ذلك حرية التعبير وحرية التنقل، وتدعو إلى التوقف عن ممارسة أي أشكال للتضييق أو التهديد ضد الصحفيين.
تورکیا رێگا بە رۆژنامەنووسێکی کوردی عێراقی نادات بچێتە نێوخاکەکەیی و دەستگیری دەکات
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان ئیدانەی دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسی کوردی عێراقی شیمال بەرچی کە دانیشتوی پارێزگای دهۆکە لە باکوری عێراق دەکات لەلایان پۆلیسی تورکیاوە لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل کە رێگایان نەداوە بچێتە نێو خاکی تورکیا.
رۆژنامەنووس شیمال بەرچی لە لێدوانێکی تایبەت بە لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسای راگەیاند کاتێک ویستوێتی بچێتە تورکیا لەلایان پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکراوە و بۆ ماوەی سێ کاتژمێر دەستبەسەرکراوە و ئاگاداریان کردۆتەوە کە بە هیچ جۆرێک سەردانی تورکیا نەکات.
جێگای باسە رۆژنامەنووس شیمال بەرچی لە چەند لێدوانێک لە ساڵانی رابردوودا دژە هەڵوێستی خۆی خستۆتەڕوو سەبارەت بە لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق.
لیژنەکە بە توندی ئیدانەی ئەو رێوشوێنە تۆڵەسەندنەوانە دەکات کە بەردەوام دەسەڵاتدارانی تورکیا دژ بەو رۆژنامەنووس و میدیایانە دەیگرێتە بەر کە رەخنە لە سیاسەتەکانیان دەگرن بەرامبەر بە کورد و بابەتەکانی دیکە.
لیژنەکە پێداگری دەکات و بەگرنگی دەزانیت رێز لە مافی رۆژنامەنووسان بگیرێت لەوانە ئازادی رادەربڕین و ئازادی هاتوچۆکردن و داوا دەکات دەست هەڵبگیرێت لە هەمو جۆرەکانی هەراسان کردن و هەڕەشەکردن لە رۆژنامەنووسان.