لجنة دعم الصحفيين: حماية مدير شرطة كردستان العراق تعتدي على مراسل قناة ان ارتي في اربيل

2023-12-13 06:58

معرض الصور العراق

قامت حماية مدير شرطة اقليم كردستان العراق بمهاجمة مراسل قناة ان ار تي في اربيل هيرش قادر ومنعته من تغطية مؤتمر في اربيل.

وقال المراسل الصحفي هيرش قادر في تصريح خاص للجنة دعم الصحفيين ان حماية مدير شرطة الاقليم وامام انظار المدير قامت بالاعتداء عليه ومنعته من تغطية مؤتمر لمدير شرطة الاقليم، مؤكدا ان مدير الشرطة لم يسمع نهائيا الى شكاواهم الموجهة له ودخل الى غرفته دون ان يلتفت اليهم.

تستنكر  لجنة دعم الصحفيين منع وعرقلة حماية مدير شرطة اقليم كردستان العراق لمراسل قناة ان ار تي في اربيل هيرش قادر  من التغطية اضافة للاعتداء عليه بشكل مباشر، وتطالب الجهات الرسمية المعنية كافة ونقابة الصحفيين العراقيين العمل الحثيث لتوفير حماية للصحفيين أثناء تأديتهم لعملهم وتغطيتهم للأحداث. إن أي تجاوزات تستهدف الصحفيين كالاعتداء عليهم ومنعهم من التغطية تمثل انتهاكًا صارخًا لحقوق الإنسان ومبدأ حرية الصحافة. 

وتدعو المنظمات الدولية والجمعيات الحقوقية المعنية والأمم المتحدة إلى التدخل العاجل لتوفير الحماية اللازمة للصحفيين العراقيين أثناء تأدية واجبهم الصحفي. يجب أن يكون للصحافة دور حيوي في نقل الأخبار والمعلومات، وهذا يتطلب بيئة آمنة ومحمية للعاملين في هذا المجال.

لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان: پاسەوانی بەڕێوەبەری پۆلیسی كوردستانی عێراق هێرش دەكات سەر پەیامنێری كەناڵی ئێن ئار تی لەهەولێر

 

پاسەوانی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەرێمی كوردستانی عێراق هێرشی كردە سەر هێرش قادر پەیامنێری ئێن ئار تی و رێگای نەدا كۆنگرەیەك لە هەولێر رووماڵ بكات.


هێرش قادر پەیامنێری رۆژنامەوانی لە لێدوانێكی تایبەت بە لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسانی راگەیاند پاسەوانی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەرێم و بە بەرچاوی بەڕێوەبەرەوە هێرشی كردۆتە سەرم و دەستی باداوم و ئازاری داوم و رێگری لێكردوم كۆنگرەی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەرێم رووماڵ بكەم، دووپاتیكردەوە كە بەڕێوەبەری پۆلیس گوێی لە سكاڵاكانی ئێمە نەگرت و رۆشتە ژوورەكەی خۆی بەبێ‌ ئەوەی ئاور لەئێمە بداتەوە.


لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان ئیدانەی ئەو رێگریە دەكات كە پاسەوانی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەرێمی كوردستانی عێراق دژ بە هێرش قادر پەیامنێری كەناڵی ئێن ئاڕ تی لەهەولێر ئەنجامی داوە و رێگای نەداوە رووماڵ بكات و بەشێوەیەكی راستەوخۆش دەستدرێژی كردۆتە سەری و داوا لەهەموو لایانە رەسمیە پەیوەندیدارەكان و سەندیكای رۆژنامەنووسانی عێراق دەكات، بە چڕی كاربكەن بۆ دەستەبەركردنی پاراستنی رۆژنامەنووسان لەكاتی بەجێگەیاندنی كارەكانیان و رووماڵ كردنی رووداوەكان.
هەرچ سنور بەزاندنێك رۆژنامەنووسان بكاتە ئامانج وەك دەستدرێژیكردن و رێگری كردنیان لە رووماڵ كردن پێشێلكاریەكی زەقی مافەكانی مرۆڤ و بنەماكانی ئازادی رۆژنامەوانیە.


داوا لە رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و رێكخراوەكانی پەیوەندیدار و نەتەوەیەكگرتوەكان دەكەین بەپەلە دەست تێوەردان بكەن و  پاراستنی پێویست بۆ رۆژنامەنووسە عێراقیەكان دابین بكەن لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەركی رۆژنامەوانی. پێویستە رۆژنامەوانی رۆڵێكی بەرچاوی هەبێت لە گواستنەوەی هەواڵ و زانیاریەكان، ئەمەش پێویستی بە كەشێكی ئارام و پارێزراو هەیە بۆ ئەو كەسانەی لەم بوارەدا كار دەكەن.