2023-12-12 01:09
تعبر لجنة دعم الصحفيين عن بالغ قلقها واستنكارها لمنع مراسل وكالة شارپرێس الاعلامية في محافظة دهوك في كردستان العراق، السيد مروان يحيى مصطفى، من تغطية الانتخابات الخاصة بغرف التجارة، والتي جرت في قاعة مؤتمرات جامعة دهوك.
كما تعبر اللجنة عن إدانتها لهذا الانتهاك الواضح لحقوق الصحفيين وحرية الإعلام. وتؤكد أن جميع الصحفيين دون أي استثناء لهم الحق في التغطية الصحفية بحرية دون أي تدخل أو منع غير مبرر، حيث يعد ذلك جزءًا أساسيًا من دورهم الأساسي في نقل الأحداث والأخبار بشكل دقيق وشفاف.
في تصريح خاص للجنة دعم الصحفيين، أكد الصحفي مروان يحيى مصطفى أنه تم منعه من التغطية والتقرير عن الانتخابات بشكل غير مبرر من قبل قوات الاسايش في محافظة دهوك. وأشار إلى عدم وجود أي تقارير عن انتهاكات ضد الصحفيين في محافظتي اربيل والسليمانية، كما اكد ان القوات الامنية تعاملت معه بشكل غير لائق ولم تسمح له الاقتراب حتى من باب الجامعة، باستثناء جميع الصحفيين اللذين قاموا بتغطية الانتخابات مما يبرز أهمية التحقيق في هذا الحادث الذي قد يحمل أبعاد عنصرية في التعاطي مع الصحفيين كما يؤكد أن بعض الصحفيين يتعرضون للتضييق أثناء ممارسة عملهم.
وعليه، تطالب لجنة دعم الصحفيين الجهات الأمنية المعنية في إقليم كردستان باحترام حقوق وحريات الصحفيين وعدم التعرض لهم أثناء قيامهم بواجبهم المهني وضمان بيئة عمل تسمح لهم بأداء دورهم بحرية ودون عرقلة أو تضييق.
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان سەرزەنشتی رێگری لە مروان یەحیا مستەفا پەیامنێری ئاژانسی شارپرێس دەكات
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان سەرزەنشتی رێگری لە بەڕێز مروان یەحیا مستەفا پەیامنێری ئاژانسی شارپرێس لە پارێزگای دهۆك لە كوردستانی عێراق دەكات بۆ رووماڵكردنی هەڵبژاردنەكانی تایبەت بە ژووری بازرگانی كە لە هۆڵی كۆنفرانسی زانكۆی دهۆك بەڕێوەچوو و نیگەرانی خۆیی لەوبارەیەوە دەردەبڕێت.
لیژنەكە ئیدانەی ئەم پێشێلكاریە زەقە دەكات دژ بە مافەكانی رۆژنامەنووسان و ئازادی راگەیاندن، دووپاتیشی دەكاتەوە هەموو رۆژنامەنووسان بەبێ جیاوازی مافی رووماڵكردنی رۆژنامەوانیان هەیە بە ئازادانە و بەبێ ئەوەی رێگریان لێبكرێت، چونكە ئەوە بەشێكی سەرەكی ئەوانە لەرۆڵی سەرەكیان بۆ گواستنەوەی روداو و هەواڵەكان بەشێوەیەكی ورد و دروست.
رۆژنامەنووس مروان یەحیا مستەفا لە لێدوانێكی تایبەت بە لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان دووپاتیكردەوە، كە رێگری لێكراوە رووماڵی ئەو هەڵبژاردنانە بكات و راپۆرتی لەسەر بكات بەبێ هیچ پاساوێكی گونجاو، لەلایان هێزەكانی ئاسایشی پارێزگای دهۆكەوە، ئاماژەشی كرد هیچ پێشێلكاریەك لەكاتی هەڵبژاردنەكان دژ بە رۆژنامەنووسان لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی تۆمار نەكراوە، ئاشكراشی كرد هێزە ئەمنیەكان بەشێوەیەكی شیاو هەڵسوكەوتیان لەگەڵ نەكردووە و تەنانەت نەیانهێشتووە لەدەرگای زانكۆكەش نزیك ببێتەوە، بەدەر لەهەموو رۆژنامەنووسەكان كە رووماڵی هەڵبژاردنەكانیان كرد، بۆیە گرنگە لێكۆڵینەوە لەم رووداوەدا بكرێت كە رەنگە بابەتی رەگەزپەرستی لەخۆ بگرێت لەهەڵسوكەوتكردن لەگەڵ رۆژنامەنووسان، هەروەها دووپاتیكردەوە كە هەندێك لە رۆژنامەنووسان دووچاری هەراسان كردن دەبنەوە لەكاتی بەجێگەیاندنی كارەكانیان.
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان داوا لەلایانە ئەمنیە پەیوەندیدارەكان دەكات لە هەرێمی كوردستان، رێز لە ماف و ئازادی رۆژنامەنووسان بگرن و رێگریان لێنەكەن لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەركە پیشەیەكانیان و كەشێكی گونجاویان بۆ بڕەخسێنن كە بتوانن بە ئازادی و بەبێ هەراسانكردن و رێگری رۆڵی خۆیان بگێڕن.