2023-09-01 04:41
نعت لجنة دعم الصحفيين ببالغ الأسى والحزن العميق الاعلامية العراقية ضحى الخالدي، التي توفيت إثر حادث مؤسف في بغداد مساء يوم الخميس 31 آب 2023.
ضحى الخالدي كانت شخصية مميزة ومؤثرة في عالم الإعلام والسياسة. قدمت جهداً كبيراً في تسليط الضوء على قضايا المجتمع العراقي. كانت نموذجاً للتفاني والاختصاص في مجالها، وستظل ذكراها خالدة في قلوب الكثيرين.
تتقدم لجنة دعم الصحفيين بأحر التعازي وأصدق المواساة إلى عائلتها وأصدقائها وزملائها في مجال الاعلام والسياسة.
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان: رۆژنامەنووسێك هەڕەشەی كوشتنی لێدەكرێت و داوا لە لایەنی ئەمنی دەكات خۆیی و خێزانەكەی بپارێزن
رۆژنامەنووس و نووسەر جەعفەر عەلوجی بە لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسانی راگەیاند كە رۆژی چوارشەممە 30 ئاب لەلایەن كەسێكی نادیارەوە تەلەفۆنی بۆ كراوە و هەڕشەی كوشتنی لێكردووە ئەگەر بێتوو نووسین لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبكاتەوە و سوكایەتیشی پێكردووە.
عەلوجی داوای لە دەسەڵاتدارانی رەسمی و هێزە ئەمنیەكان كردووە خۆیی و خێزانەكەی بپارێزن و لێكۆڵینەوەی بەپەلە بكەن بۆ گەیشتن بەو لایەنەی كە لەپشت هەڕەشەكەوەیە.
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان سەرزەنشتی ئەو هەڕشانە دەكات كە رووبەڕووی رۆژنامەنووس جەعفەر عەلوجی بۆتەوە و داوا لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقی دەكات رێوشوێنی توند بگرێتەبەر و دوای ئەو لایەنانە بكەوێت كە هەڕەشەیان لە رۆژنامەنووس جەعفەر عەلوجی كردووە.
لیژنەكە دووپاتیدەكاتەوە كە پێویستە رۆژنامەنووسەكە و هەموو رۆژنامەنووسانی دیكە پارێزراوبن و كار لەسەر كردنەوەی لێكۆڵینەوەیەك بكرێت بۆ ئاشكرا كردنی ئەوەی لەپشت ئەو رووداوەوەیە و دابینكردنی كەشێكی ئارام بۆ رۆژنامەنووسان بۆ بەجێگەیاندنی كارەكانیان بەبێ ئەوەی رووبەڕووی هەڕشە ببنەوە.
لیژنەكە داوا لە رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و نەتەوەیەكگرتوەكان دەكات بەپەلە دەست تێوەردان بكەن بۆ گەرەنتیكردنی پاراستنی رۆژنامەنووسە عێراقیەكان.