لجنة دعم الصحفيين تستنكر سياسة تكميم الأفواه في محافظة الأنبار العراقية

2023-08-31 01:41

معرض الصور العراق

أُقيل الصحفي العراقي  قتادة عادل من وظيفته كمراسل لقناة الرشيد الفضائية في محافظة الأنبار، وذلك على خلفية اتهامات بأنه قام بانتقاد شخصيات نافذة على منصات التواصل الاجتماعي. 

وقال للجنة دعم الصحفيين أنّ اقالته جاءت نتيجة لضغوط سياسية كبيرة من جانب هذه الشخصيات النافذة التي يزعم أنها تسعى لتزييف الحقائق والتلاعب بالرأي العام.

وأضاف الصحفي أنه كان يتمسك بمبدأ الانتقاد البناء والتعبير عن الحقيقة في تقاريره الإخبارية، وهو ما لا يتماشى مع سياسة القناة التي تقيّد حرية الصحفيين في التعبير. وأشار إلى أنه تم اقتصار دوره على نقل الأخبار بدون السماح له بالتعبير عن وجهات نظره أو انتقاد الأوضاع السلبية. 

يجدر بالذكر أن الانتهاكات بحق الصحفيين في محافظة الأنبار باتت متكررة ومتنوعة كالاعتقال والاعتداء والتهديد والفصل التعسفي من العمل. 

ان لجنة دعم الصحفيين تعبّر عن استنكارها الشديد لسياسة تكميم الأفواه في محافظة الأنبار، وللاعتداءات الصحفية التي تشمل الضغوط السياسية والتدخلات غير المقبولة في عمل الصحفيين. وتشجب بشدة أي تصرف يهدد حرية الصحافة ويمنع الصحفيين من أداء عملهم بشكل مستقل ونزيه. اللجنة تؤمن بأهمية دور وسائل الإعلام في نقل الحقائق وإلقاء الضوء على القضايا المهمة في المجتمع.

تؤكد لجنة دعم الصحفيين على ضرورة احترام وتقدير دور الصحفيين في تغطية الأحداث وتوجيه الانتقادات البناءة كما يجب أن تكون القنوات الإعلامية أماكن للنقاش الحر والمتوازن، بعيدًا عن التدخلات السياسية والضغوط.

تحث اللجنة الجهات المسؤولة عن وسائل الإعلام على احترام مبادئ الحرية الصحفية وحقوق الصحفيين في تقديم المعلومات والتعبير عن آرائهم دون خوف من الانتقام أو الإقصاء،وتطالب السلطات المعنية باجراء تحقيق شفاف ومستقل في مزاعم التدخلات والضغوط التي تعرض لها الصحفيون العراقيون في محافظة الأنبار ومحاسبة المسؤولين عن أي انتهاكات بحق الصحفيين. 

وتدعو اللجنة الجمعيات الحقوقية المعنية والأمم المتحدة والمنظمات الدولية للمساعدة لتأمين حرية للصحفيين في العراق.

 

 

لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان سەركۆنەی سیاسەتی دەمكوتكردن دەكات لە پارێزگای ئەنباری عێراق

رۆژنامەنووسی عێراقی قەتادە عادل پەیامنێری كەناڵی ئاسمانی رەشید لە پارێزگای ئەنبار لە پیشەكەی دەركرا، دوای ئەوەی بەوە تاوانبار كرا كە رەخنەی لە چەند كەسایەتیەكی كاریگەر گرتووە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان.
رۆژنامەنووس قەتادە عادل بە لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسانی راگەیاند دوای ئەوەی ئەو كەسایەتیانە فشارێكی سیاسی گەورەیان بەكارهێناوە، ئەو لەكارەكەی دەركراوە، بەپێی وتەی رۆژنامەنووسەكە ئەو كەسایەتیانە هەوڵی ساختەكردنی راستیەكان و یاری كردن بە رای گشتی دەدەن.
وتیشی: ئەو پشتی بە بنەمای رەخنەگرتنی بنیاتنەر و گوزارشت لە راستی بەستبوو لە راپۆرتە هەواڵیەكانیدا، ئەمەش لەگەڵ سیاسەتی كەناڵەكە یەك ناگرێتەوە كە ئازادی رۆژنامەنووس كۆتوبەند دەكەن لە گوزارشت كردن، ئاماژەشی كرد رۆڵی تەنها لە گواستنەوەی هەواڵەكان بچوك كراوەتەوە، بەبێ‌ ئەوەی رێگای بدەن گوزارشت و بیروڕاكانی خۆی دەرببڕێت یان رەخنە لە بارودۆخی نەرێنی بگرێت.
جێگای باسە پێشێلكاریەكان دژ بە رۆژنامەنووسان لە پارێزگای ئەنبار زیادی كردووە وەك دەستگیركردن و دەستدرێژیكردن و دەركردنی تەعەسوفی لە شوێنی كار.
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان بەتوندی سەركۆنەی سیاسەتی دەمكوتكردن دەكات لە پارێزگای ئەنبار، سەرەڕای دەستدرێژیكردن بۆ سەر رۆژنامەنووسان كە خۆی لە فشاری سیاسی و دەست تێوەردانی ناڕەوا لە كاری رۆژنامەنووسان دەبینێتەوە و بەتوندی ئیدانەی هەرچ هەڵسوكەوتێك دەكات هەڕشە بێت بۆ سەر ئازادی رۆژنامەوانی و رێگا نەدات بە رۆژنامەنووسان ئەركەكانیان بە شێوەیەكی سەربەخۆ و بێگەرد بەجێبگەیەنن، لیژنەكە بڕوای بە گرنگی رۆڵی میدیا هەیە لە گواستنەوەی راستیەكان و تیشك خستنەسەر بابەتە گرنگەكانی كۆمەڵگا.
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان دووپاتیدەكاتەوە كە زۆر گرنگە رێز لە رۆڵی رۆژنامەنووسان بگیرێت لە روماڵكردنی روداوەكان و ئاڕاستەكردنی رەخنەی بنیاتنەر، هەر وەك دەبێت كەناڵەكانی راگەیاندن ببنە شوێنێك بۆ گفتوگۆی ئازاد  و هاوسەنگ، دور لە دەستێوەردانی سیاسی و بەكارهێنانی فشار.
لیژنەكە هانی لایەنە بەرپرسەكانی میدیاكان دەدات كە رێز لە بنەماكانی ئازادی رۆژنامەوانی و مافی رۆژنامەنووسان بگرن لە پێشكەشكردنی زانیاری و دەربڕینی بیروڕا بەبێ‌ هیچ ترسێك لە تۆڵەسەندنەوە یان دورخستنەوە، داواش لە دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدار دەكات لێكۆڵینەوەیەكی سەربەخۆ و شەفاف بكەن لەو دەنگۆیانەی باسی دەست تێوەردان و فشار دەكەن كە رووبەڕووی رۆژنامەنووسە عێراقیەكان دەبێتەوە لە پارێزگای ئەنبار و لێپێچینەوەش لەو كەسانە بكەن، كە بەرپرسن لە پێشێلكاریەكانی دژ بە رۆژنامەنووسان.
لیژنەكە داوا لە رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و نەتەوەیەكگرتوەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان دەكات، هاوكار بن بۆ دەستەبەركردنی ئازادی بۆ رۆژنامەنووسان لە عێراقدا.