2023-08-25 01:06
أخبرت قناة سپێدە الفضائية لجنة دعم الصحفيين باختطاف الصحفي إسلام كشاني أحد كوادر القناة اثناء توجهه الى مقر عمله في مكتب قناة سبيدة الفضائية.
ان قوة من الاسايش في زاخو اقدمت على تكبيل واختطاف الصحفي إسلام كشاني صباح يوم الخميس اثناء التوجه الى مقر عمله في مكتب قناة سبيدة الفضائية ومؤسسة خابير، حيث يعمل اعلاميا ومقدما للبرامج في القناة والمؤسسة.
الخطوة التي قامت بها اسايش زاخو تعتبر انتهاكا فاضحا لقانون العمل الصحفي المرقم (35) لسنة (2007) والذي ينص على أن توقيف الصحفيين يلزم إصدار أمر قضائي وإبلاغ نقابة صحفيي كوردستان.
تدين لجنة دعم الصحفيين بشدة عملية اختطاف الصحفي إسلام كشاني من قبل قوات الآسايش في زاخو. هذا الفعل الذي يتعارض مع قوانين حقوق الإنسان وحرية الصحافة يمثل انتهاكًا صارخًا للقوانين المحلية والدولية.
تدعو اللجنة إدارة قضاء زاخو والآسايش إلى الإفراج الفوري عن الصحفي إسلام كشاني وضمان سلامته الكاملة. كما تطالب بإجراء تحقيق شفاف ومستقل في هذا الحادث، وبمحاسبة المسؤولين عن هذا التصرف غير المقبول والمخالف للقوانين.
تجدر الإشارة إلى أن دور وحرية الصحفيين في نقل الأخبار والمعلومات وكشف الحقائق ضروري للحفاظ على شفافية المجتمع وتعزيز قيم الديمقراطية. تعتبر لجنة دعم الصحفيين الهجمات على الصحفيين وتقييد نشاطهم بشكل تعسفي انتهاكًا لهذه القيم الأساسية، ونحث على ضرورة حماية حرية الصحافة وضمان بيئة آمنة لممارسة دورهم المهني.
تدعو اللجنة المنظمات الدولية والجمعيات الحقوقية المعنية والأمم المتحدة إلى التدخل العاجل للضغط من أجل الإفراج الفوري عن الصحفي إسلام كشاني والعمل على توفير الحماية اللازمة لجميع الصحفيين في مناطق النزاع.
وتقف الى جانب الصحفي إسلام كشاني وأسرته في هذا الوقت الصعب، وتتمنى له السلامة والإفراج الفوري عنه.
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان ئیدانەی رفاندنی یەكێك لە كارمەندەكانی كەناڵی سپێدە دەكات لە لایەن ئاسایشەوە
كەناڵی ئاسمانی سپێدە بە لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسانی راگەیاند رۆژنامەنووس ئیسلام كەشانی رفێندراوە كە یەكێكە لە كارمەندەكانی كەناڵەكە، لەكاتی رۆشتنی بەرەو بارەگای كارەكەی لە نووسینگەی كەناڵی ئاسمانی سپێدە.
هێزێكی سەر بە ئاسایشی زاخۆ دەمەوبەیانی رۆژی پێنچ شەممە رۆژنامەنووس ئیسلام كەشانیان قوڵبەست كردووە و رفاندویانە، لەكاتێكدا دەڕۆیشت بەرەو بارەگای كارەكەی لە نووسینگەی كەناڵی ئاسمانی سپێدە و دزەگای خابیر، كە راگەیاندنكار و پێشكەشكاری بەرنامەكانە لەو دوو دەزگا میدیاییە.
ئەم هەنگاوەی ئاسایشی زاخۆ پێچەوانەی یاسای رۆژنامەگەری كوردستان ژمارە ( ٣٥ ) ساڵی ( ٢٠٠٧ ) ، كە لەو یاسایەدا هاتووە : گرتنی رۆژنامەنووسان دەبێ بە بڕیاری دادوەر و بە ئاگاداری سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بێت .
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان بە توندی ئیدانەی رفاندنی رۆژنامەنووس ئیسلام كەشانی لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەكات لە زاخۆ و ئەم كارە هاودژە لەگەڵ یاساكانی مافی مرۆڤ و ئازادی رۆژنامەنوانی و پێشێلكاریەكی ئاشكرای یاسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەكانە.
لیژنەكە داوا لە دادی زاخۆ و ئاسایش دەكات بە پەلە رۆژنامەنووس ئیسلام كەشانی ئازاد بكەن و گەرنتی سەلامەتی تەواوەتی بكەن، هەر وەك داوا دەكات لێكۆڵینەوەیەكی شەفاف و سەربەخۆ لەم رووداوەدا بكرێت و لێپێچینەوە لە بەرپرسانی ئەم هەڵسوكەوتە ناپەسەند و دژ بە یاساكان بكرێت.
جێگای باسە رۆڵ و ئازادی رۆژنامەنووسان لە گواستنەوەی هەواڵ و زانیاریەكان و ئاشكراكردنی راستیەكان زۆر گرنگە بۆ پاراستنی شەفافیەتی كۆمەڵگا و پتەوكردنی بنەماكانی دیموكراسی، لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان پێی وایە هێرشكردنە سەر رۆژنامەنووسان و كۆتوبەندكردنی چالاكیەكانیان بە شێوەیەكی تەعەسوفی پێشێلكردنی ئەو بەهایانەیە و پێداگری دەكەین لەسەر پاراستنی ئازادی رۆژنامەوانی و گەرەنتی كەشێكی ئارام بۆ ئەوەی رۆژنامەنووسان رۆڵی پیشەییان بەئەنجام بگەیەنن.
لیژنەكە داوا لە رێكخراو و كۆمەڵە نێودەوڵەتیەكانی مافی مرۆڤ و نەتەوەیەكگرتوەكان دەكات بەپەلە دەستێوەردان بكەن و فشار بەكار بهێنن بەمەبەستی ئازادكردنی رۆژنامەنووس ئیسلام كەشانی بە زووترین كات و كار لەسەر دەستەبەركردنی پاراستنی پێویست بكەن بۆ هەموو رۆژنامەنووسەكان لە ناوچە جێناكۆكەكان.
هەروەها لیژنەكە لەپاڵ رۆژنامەنووس ئیسلام كەشانی و خێزانەكەی دەوەستێت لەم كاتە ناهەموارەدا و هیوای سەلامەتی و ئازادكردنی بە پەلەی بۆ دەخوازین.