لجنة دعم الصحفيين تطالب بالافراج عن الصحفي الكردي گۆهدار زێباری

2023-08-21 09:51

معرض الصور العراق

اعتقل الصحفي الكردي گۆهدار زێباری في آب/ أغسطس 2020 وحكم عليه بالسجن ثلاث سنوات بتهمة تخريب امن الوطن، وكان ينبغي إطلاق سراحه في 16 آذار/ مارس 2023، ولكن بسبب تغيير شعار السيارة، حُكم عليه بالسجن 5 أشهر أخرى، كما قررت سلطات اربيل عدم الافراج عنه بذريعة وجود ملفات ودعاوى أخرى بحقه.

وقال السيد زيدان زيباري شقيق الصحفي گۆهدار زێباری في تصريح خاص للجنة دعم الصحفيين ان اوضاعه الصحية غير مستقرة، بسبب اضرابه عن الطعام الذي دخل يومه الخامس في مديرية اسايش اربيل ولايعتزم التخلي عن الاضراب لحين الافراج عنه.

واضاف ان اسايش اربيل فتحت ملف حمل السلاح ضد الصحفي گۆهدار زێباری في حين ان هذا الملف تم غلقه قبل اشهر ودفعنا غرامة مالية وتمت تسوية هذا الملف، مؤكدا ان السلاح من النوعية القديمة من بنادق الصيد ولايعمل ولايطلق النار.

السيد زيدان زيباري شقيق الصحفي گۆهدار زێباری دعا عن طريق لجنة دعم الصحفيين جميع منظمات حقوق الانسان وهيئة حقوق الانسان في الاقليم ووسائل الاعلام وجميع الجهات الداخلية والخارجية المعنية بدعم شقيقه في اسرع وقت قبل محاكمته، مقدما شكره الى موقف لجنة دعم الصحفيين في الدفاع عن الصحفي گۆهدار زێباری. 

تعبر لجنة دعم الصحفيين عن استنكارها العميق للأوضاع التي يواجهها الصحفي الكردي گۆهدار زێباری وعائلته. وتدين قرار اعتقاله والحكم الجائر الذي صدر بحقه، وتعبر عن تضامنها معه في هذه المحنة الصعبة. 

تشجب لجنة دعم الصحفيين بشدة استمرار حبس گۆهدار زێباری وتدهور حالته الصحية جراء إضرابه عن الطعام. وتطالب بإطلاق سراحه فورًا وبدون قيد أو شرط، وتدعو المنظمات الدولية والجمعيات الحقوقية المعنية والأمم المتحدة إلى التدخل العاجل للمساعدة في الافراج عنه وإنهاء هذه الظروف الصعبة. 

كما تعبر اللجنة عن قلقها إزاء تصاعد التهم الموجهة للصحفي گۆهدار زێباری وتمديد فترة احتجازه. وتطالب بإجراء محاكمة عادلة ونزيهة له وضمان حقه في التعبير عن آرائه بحرية دون خوف من الانتقام. 

ان لجنة دعم الصحفيين تؤكد على أهمية دور وسائل الإعلام وحق الصحفيين في نقل الحقائق والمعلومات إلى الجمهور، وتطالب بوقف أي أعمال قمعية تستهدف الصحفيين وتقيد حريتهم في أداء مهامهم الصحفية. 

وتدعو اللجنة الجهات المختصة في إقليم كردستان ومنظمات حقوق الإنسان والجمعيات الحقوقية والمجتمع الدولي إلى التحرك العاجل والجاد للضغط من أجل الإفراج الفوري عن گۆهدار زێباری وإعادته إلى عائلته وأحبائه.

 

لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان داوای ئازادكردنی گۆهدار زێباری دەكات

رۆژنامەنووس گۆهدار زێباری لە ئابی 2020 دەستگیر كراو بە تۆمەتی تێكدانی ئاسایشی نیشتیمانی بە سێ‌ ساڵ زیندانیكردن سزادرا، دەبوو لە 16ی ئازاری 2023 ئازاد بكرێت، بەڵام بەهۆی گۆڕینی لۆگۆی ئۆتۆمبێلەكەیەوە پێنچ مانگی تر زیندانی كرا و پاشان دەسەڵاتدارانی هەولێر لەدوای تەواوبونی پێنچ مانگەكەش ئازادیان نەكردووە بە بیانووی ئەوەی چەند دۆسێیەكی تری ماوە یەكلایی بكرێتەوە.
بەڕێز زێدان زێباری برای رۆژنامەنووس گۆهدار زێباری لە لێدوانێكی تابەت بە لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسانی راگەیاند بارودۆخی تەندروستی براكەی جێگر نیە، دوای ئەوەی بۆ پێنجەم رۆژ لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر مانی لەخوردن گرتووە و بەنیازیش نیە دەست لەمانگرتن هەڵبگرێت تاكو ئازادی نەكەن. 
وتیشی: ئاسایشی هەولێر دۆسێی هەڵگرتنی چەكیان دژ بە رۆژنامەنووس گۆهدار زێباری كردۆتەوە، لەكاتێكدا ئەو دۆسێیە پێش جەند مانگێك داخراوە و ئێمە سزای داراییمان داوە و ئەم دۆسێیە یەكلایی كراوەتەوە، دووپاتیشیكردەوە چەكەكە جۆری تاپڕە و لەكاركەوتووە و تەقەش ناكات.
بەڕێز زێدان برای رۆژنامەنووس گۆهدار زێباری لە رێگای لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسانەوە داوای لە هەموو رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم و دەزگاكانی راگەیاندن و هەموو لایەنە ناوخۆیی و دەرەكیە پەیوەندیدارەكان كرد بە زووترین كات پاڵپشتی براكەی بكەن پێش ئەوەی دادگایی كردنەكەی دەست پێبكات و سوپاس و پێزانینی خۆیشی ئاڕاستەی هەڵوێستی لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان كرد بۆ داكۆكیكردن لە رۆژنامەنووس گۆهدار زێباری.
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان ناڕەزایی قوڵی خۆی دەردەبڕێت بۆ ئەو بارودۆخەی رووبەڕووی رۆژنامەنووس گۆهدار زێباری و خێزانەكەی بۆتەوە و ئیدانەی بڕیاری دەستگیركردنی و ئەو حوكمە ناڕەوایە دەكات، كە دژی دەركراوە و هاودەنگی خۆی بۆ دەردەبڕێت لەم نەهامەتیە قورسەی تێی كەوتووە.
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان بەتوندی ناڕەزایەتی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە زیندانكردنی بەردەوامی گۆهدار زێباری و تێكچونی باری تەندروستی لەپای مانگرتنی لە خواردن و داوادەكات بەپەلە و بەبێ‌ هیچ مەرجێك ئازاد بكرێت و داوا لە رێكخراوەكانی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ و نەتەوەیەكگرتوەكان دەكات بەپەلە دەست تێوەردان بكەن و یارمەتیدەربن لە ئازادكردنی و كۆتایی هێنان بەم بارودۆخە قورسە.
لیژنەكە نیگەرانی خۆیشی دەردەبڕێت سەبارەت بەو تاوانانەی ئاڕاستەی رۆژنامەنووس گۆهدار زێباری كراوە و كاتی دەستبەسەركردنەكەی درێژكراوەتەوە و داوای دادگایی كردنێكی دادپەروەرانە و شەفافی بۆ دەكات و گەرەنتی مافی بكرێت لە دەربڕینی بیروبۆچونەكانی بە ئازادانە و بەبێ‌ هیچ ترس و تۆڵەسەندنەوەیەك.
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان پێداگری لەسەر گرنگی رۆڵی دەزگاكانی راگەیاندن و مافی رۆژنامەنووسان دەكاتەوە لە گواستنەوەی راستیەكان و زانیاریەكان بۆ جەماوەر و داوای راگرتنی هەموو ئەو كارە سەركوتكارانە دەكات كە رۆژنامەنووسان دەكەنە ئامانج  و ئازادیان كۆت و بەند دەكات لە بەجێگەیاندنی كارە رۆژنامەوانیەكانیان.
لیژنەكە داوا لە لایەنە تایبەت مەندەكانی هەرێمی كوردستان و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات بەپەلە و بەشێوەیەكی جدی جموجۆڵ بكەن بەمەبەستی بەكارهێنانی فشار لەپێناو ئەوەی بە پەلە گۆهدار زێباری ئازاد بكرێت و بگەڕێتەوە بۆ نێو خێزان و خۆشەویستانی.