لجنة دعم الصحفيين تستنكر قرار نقابة الصحفيين في كردستان بإلغاء عضوية  ممثلها الصحفي محمد فاتح

2023-08-13 02:35

معرض الصور العراق

تعبر لجنة دعم الصحفيين عن استنكارها الشديد للقرار الذي اتخذته نقابة الصحفيين في كردستان بخصوص إلغاء عضوية الزميل الصحفي محمد فاتح، والذي يمثل لجنة دعم الصحفيين في كردستان / العراق.

تعتبر اللجنة أيضاً أن القرار الذي اتخذته نقابة الصحفيين في كردستان يعتمد على أسس غير مبررة وتعسفية تماماً ولا أساس لها من الصحة، كما ويتعارض بشكل صريح مع حقوق الإنسان وحرية التعبير المكفولة دوليًا ومحليًا.
وقد نص كتاب سحب عضوية الصحفي محمد الفاتج على الاتي:
“استنادا الى المادة 20 فقرة 6 من قانون رقم 4 لعام 1998 لنقابة صحفيي كردستان، والفقرة 6 و 7 من المادة 17 من النظام الداخلي لنقابة الصحفيين، ولان الصحفي محمد فاتح حامد صاحب الهوية رقم 5050 عمل خلافا للاهداف المهنية للنقابة، لانه لايجوز ان يكون الصحفي في الوقت نفسه عضوا متقدما في نقابتين متشابهتين، قررنا حذفه من القائمة العامة لتسجيل نقابة صحفيي كردستان”.
والجدير بالذكر بأن فاتح لا يمتلك عضوية نقابة اخرى، وانها ذريعة لحذفه من نقابة الصحفيين في كردستان. في حين أن النقابة الصحفيين في كردستان لم تؤكد امتلاكه عضوية نقابة الصحفيين في بغداد او غيرها.
وكشف فاتح أنه “وبعد نشره التعليمات وارشادات ، تواصل معه نقيب صحفيي كردستان ئازاد حەمەدەمین، على واتساب وكتب ساخرا: ان نشر هذه التعليمات يعد قناة اخرى للعودة الى بغداد، ومن ثم اساء لفظيا بحقي، قائلا: الا تخجل من نفسك"
تدعو اللجنة إلى ضرورة احترام حقوق الصحفيين وعدم التضييق عليهم والسماح لهم بأداء واجبهم المهني دون تدخل غير مبرر أو تعسفي من قبل الجهات المختصة والتأكيد على أهمية توفير بيئة حرة ومنصفة للصحافة في كردستان وضرورة حماية الصحفيين في جميع الأوقات.
في ختام، تطالب اللجنة بإعادة النظر في هذا القرار وإعادة عضوية الصحفي محمد فاتح في نقابة الصحفيين في كردستان وفتح تحقيق في ملابسات هذا القرار ومحاسبة المسؤولين عنه. وتجدد دعوتها للجهات المسؤولة في إقليم كردستان للالتزام بحرية الصحافة وحقوق الصحفيين وعدم التدخل في عملهم المهني واحترام الدستور الذي كفل حرية العمل الصحفي بمختلف اشكاله.

 

لجنة دعم الصحفيين   
12 آب / أغسطس 2023

لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان ئیدانەی بڕیارەكەی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان دەكات بە لێسەندنەوەی ئەندامێتی لە رۆژنامەنووس محەمەد فاتیح نوێنەری لیژنەكە

لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان بە توندی ئیدانەی ئەو بڕیارە دەكات كە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان دەریكردووە سەبارەت بە لێسەندنەوەی ئەندامێتی لە رۆژنامەنووسی هاوپیشەمان محەمەد فاتیح، كە نوێنەرایەتی لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان دەكات لە كوردستانی عێراق.
لێژنەكە رایدەگەیەنێت ئەو بڕیارەی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان دەریكردووە تەعەسوفی و نادادپەروەرانەیە و پشتی بە چەند بنەمایەكی ناڕەوا بەستووە و هیچ راستی و دروستیەكی تیادا نیە، هەروەها بەشێوەیەكی روون هاودژی مافەكانی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕینە كە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی دەستەبەر كراون.
لە نووسراوی لێسەندنەوەی ئەندامێتی لە رۆژنامەنووس محەمەد فاتیح هاتووە:
" بەپشت بەستن بە مادەی 20 بڕگەی 6 لە یاسای ژمارە 4ی ساڵی 1998 ی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و بڕگەی 6 و 7 لە مادەی 17 ی پەیڕەوی ناوخۆی سەندیكای رۆژنامەنووسان، لەبەر ئەوەی محمد فاتیح حامد ژمارەی ناسنامەكەی 5050 بە پێچەوانەی ئامانج و رەهەندە پیشەیەكانی سەندیكا كاری كردووە و لەبەر ئەوەی ناكرێ‌ رۆژنامەنووس لە یەك كاتدا ئەندامی كارای دوو سەندیكای پیشەیی هاوشێوەی یەكتر بێت، بڕیاردرا بە سڕینەوەی لە لیستی گشتی تۆماری سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان".
جێگای باسە فاتیح لە هیچ سەندیكایەكی دیكە ئەندام نیە و ئەمە تەنها بیانوویەكە بۆ سڕینەوەی لە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، لەكاتێكدا سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان دڵنیایی نەداوە كە ئەندامە لە سەندیكای رۆژنامەنووسانی بەغدا یان لە شوێنێكی تر.
فاتیح ئاكراشی كرد "دوای ئەوەی چەند رێنماییەكی بڵاوكردەوە، ئازاد حەمەدەمین نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لە رێگای واتسابەوە بە گاڵتە جاڕیەوە بۆیی نووسیوە: بڵاوكردنەوەی ئەم رێنماییانە كەناڵێكی دیكەیە بۆ چوونەوە بۆ بەغدا، دواتر ووشەی نەشیاوی دەرهەقم بەكارهێناوو وتی: تۆ شەرم لەخۆت ناكەیت".
لیژنەكە بە پێویستی دەزانێت و داوا دەكات رێز لە مافەكانی رۆژنامەنووسان بگیرێت و هەراسانیان نەكەن و رێگایان پێبدەن ئەركە پیشەیەكانیان بەجێبگەیەنن، بەبێ‌ دەستێوەردانی ناڕەوا و تەعەسوفی لەلایان لایانە تایبەتمەندەكانەوە، دووپاتیشی دەكاتەوە كە پێویستە كەشێكی ئازادانە و دادپەروەرانە بۆ رۆژنامەگەری لە كوردستان فەراهەم بكرێت و پێویستیشە رۆژنامەنووسان لە هەموو كاتەكاندا پارێزراوبن.
لە كۆتاییدا، لێژنەكە داوا دەكات پێداچونەوە بەم بڕیارەدا بكرێت و ئەندامێتی رۆژنامەنووس محەمەد فاتیح بگەڕێنرێتەوە بۆ سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و لێكۆڵینەوە لە چۆنێتی دەركردنی بڕیارەكە بكرێت و لێپرسینەوە لەو كەسانە بكەن كە بەرپرسیارن لە بڕیارەكە، دووبارە داوا لە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەكات كە پابەند بن بە ئازادی رۆژنامەوانی و مافەكانی رۆژنامەنووسان و دەست تێوەردان نەكەن  لە كارووباری پیشەییان و رێز لە دەستوور بگرن، كە ئازادی كاری رۆژنامەنووسی بەهەموو جۆرەكانیەوە دەستبەر كردووە.


لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان
12 ئاب/ ئوغستس 2023   

 

كلمات المفتاحية