2023-08-04 04:30
اعتقلت القوات الامنية في اربيل مراسلين صحفيين داخل سوق مدينة اربيل اثناء العمل الصحفي.
وقال مراسل قناة ان ار تي الفضائية في اربيل مراد احمد في تصريح خاص للجنة دعم الصحفيين انه و مصور القناة شيروان مولود وصلا الى سوق مدينة اربيل لتغطية احتجاج، الا ان القوات الامنية منعتهما من التغطية واعتقلتهما.
واضاف احمد ان القوات الامنية استولت على معداتهما الصحفية واحتجزتهما لمدة نصف ساعة وافرجت عنهما فيما بعد وسلمتهما معداتهما الصحفية.
تدين لجنة دعم الصحفيين بشدة الاعتقال التعسفي للمراسلين الصحفيين في مدينة أربيل، مراد أحمد وشيروان مولود، على يد القوات الأمنية. إن هذا التصرف القمعي يمثل انتهاكاً صارخاً لحرية الصحافة وحقوق الإنسان.
وتطالب الجهات المعنية في إقليم كردستان بالتحقيق الفوري والشفاف في هذا الحادث، ومحاسبة المسؤولين عن انتهاك حقوق الصحفيين وإجراءاتهم القمعية. يجب أن يكون هناك تعزيز لحماية الصحفيين وضمان توفير بيئة آمنة لهم أثناء تأدية عملهم.
وتدعو اللجنة المجتمع الدولي والمنظمات الحقوقية إلى دعم حقوق الصحفيين العراقيين والتأكيد على أهمية حرية الصحافة في بناء مجتمع ديمقراطي وشفاف يحظى كل صحفي فيه بحماية تمكنه من تأدية مهامه بدون خوف من التعرض للعنف أو التضييق.
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان سەرزەنشتی دەستگیركردنی هەڕەمەكی دوو پەیامنێری رۆژنامەنووس دەكات لە هەولێر
هێزە ئەمنیەكانی هەولێر دوو پەیامنێری رۆژنامەنووسیان لەناو بازاڕی شاری هەولێر لەكاتی كاركردنی رۆژنامەوانی دەستگیركرد.
موراد ئەحمەد پەیامنێری كەناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕ تی لە لێدوانێكی تایبەت بە لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسانی راگەیاند پاش ئەوەیی خۆیی و شێروان مەولودی كامێرەمانی كەناڵەكە گەیشتنە بازاڕی شاری هەولێر بۆ رووماڵكردنی ناڕەزایەتیەك، لەلایان هێزە ئەمنیەكانەوە رێگریان لێكراوو دەستبەسەركران.
ئەحمەد وتیشی: هێزە ئەمنیەكان دەستیان بەسەر ئامێرەكانیاندا گرتووە و بۆ ماوەی نیو كاتژمێر دەستبەسەر كراوون، پاشان دوای پێدانەوەی ئامێرەكانیان ئازاد كراون.
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان بەتوندی سەرزەنشتی ئەو دەستگیركردنە هەڕەمەكیە دژ بەو دوو پەیامنێرە رۆژنامەنووسە موراد ئەحمەد و شێروان مەولود دەكات لە شاری هەولێر و ئەم هەڵسووكەوتە سەركوتكاریانە پێشێلكردنێكی زەق و رونی ئازادی رۆژنامەوانی و مافەكانی مرۆڤە.
داواش لە لەلایانە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، لێكۆڵینەوەی بەپەلە و شەفاف لەم رووداوە بكەن و لیپرسینەوە لەو كەسانەش بكەن، كە بەرپرسیارن لە پێشێلكردنی مافی رۆژنامەنووسان و رێوشوێنی سەركوتكاریانەیان گرتوەتەبەر و پێویستە پاراستنی رۆژنامەنووسان و گەرەنتی دابینكردنی كەشێكی ئارام و لەبار بۆیان پتەوبكرێت بۆ بەجێگەیاندنی كارەكانیان.
لیژنەكە داوا لە كۆمەڵەی نێودەوڵەتی و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ دەكات، پاڵپشتی لە مافەكانی رۆژنامەنووسە عێراقیەكان بكەن و جەخت لە گرنگی ئازادی رۆژنامەوانی بكەنەوە لە بنیاتنانی كۆمەڵگایەكی دیموكراسی و شەفاف، كە هەموو رۆژنامەنووسێك تیاییدا پارێزراوبێت بە جۆرێك بتوانێت ئەركەكانی بەبێ ترس لە رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی و هەراسانكردن بەجێبگەیەنێت.