اسايش مكتب السياسي للاتحاد الوطني الكردستاني في اربيل تمنع عددا من الصحفيين من التغطية وتستولي على معداتهم

2023-08-04 04:29

معرض الصور العراق

اسايش مكتب السياسي للاتحاد الوطني الكردستاني في اربيل تمنع عددا من الصحفيين من التغطية وتستولي على معداتهم

هاجمت قوات الاسايش التابعة للمكتب السياسي للاتحاد الوطني في اربيل، عددا من الاعلاميين الصحفيين، تجمعوا لتغطية احتجاج امام مقر المكتب.
وقال مراسل مؤسسة بوار ميديا الاعلامية في اربيل نبز رشاد في تصريح خاص للجنة دعم الصحفيين "ان تلك القوات اساءت امام المكتب السياسي للاتحاد الوطني الكردستاني في اربيل بحق كل من مراسل بوار ميديا نبز رشاد ومصور المؤسسة حسين فرهاد، وعلى مراسل وێستەگە نیوز اراس عزيز، وعلى مراسل باز ميديا بێریڤان مهدي، وعلى مراسل قناة ان ار تي الفضائية رزگار كۆچەر ومصور القناة نامو محمد وعلى الصحفي المسقل احمد ابراهيم.
واضاف رشاد ان تلك القوات منعت هؤلاء المراسلين والمصورين الصحفيين من تغطية احتجاج اصحاب الدواجن امام المكتب السياسي للاتحاد الوطني الكردستاني في اربيل واستولت على معداتهم الصحفية واستخدمت القوة معهم واهانتهم بالشتم والكلام البذيء، مشيرا الى انها قامت بمسح جميع الادلة المسجلة على معداتنا التي تثبت الانتهاكات ضدنا، فيما اكد مصدر موثوق صحة الخبر للجنة دعم الصحفيين.
تعرب لجنة دعم الصحفيين عن إدانتها الشديدة لاعتداء قوات الاسايش في اربيل على الصحفيين أثناء تغطيتهم لاحتجاج أمام المكتب السياسي للاتحاد الوطني الكردستاني.  
وتذكر بأهمية الالتزام بالاتفاقيات والمعاهدات الدولية التي تكفل حقوق الصحفيين وحرية الصحافة، وتدعو الجهات المعنية المختصة للتحقيق في هذه الاعتداءات ومحاسبة المتورطين اذ ان ممارسة العنف ضد الصحفيين ومنعهم من أداء مهامهم الإعلامية تعتبر انتهاكًا صارخًا للحقوق الصحفية وتهديدًا للديمقراطية وحرية الرأي والتعبير. 
تدعو اللجنة جميع الجهات المعنية ونقابة الصحفيين إلى التضامن والتصدي لهذه الانتهاكات والعمل من أجل ضمان بيئة آمنة لممارسة الصحافة بحرية ونزاهة. يجب أن يتمتع الصحفيون بحرية التغطية والوصول إلى المعلومات دون خوف من الاعتداء أو التضييق عليهم.

 

ئاسایشی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە هەولێر رێگری لە ژمارەیەك رۆژنامەنووس دەكات و دەستبەسەر ئامێرەكانیاندا دەگرێت

هێزەكانی ئاسایشی سەر بە مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە هەولێر هێرشیان كردە سەر ژمارەیەك رۆژنامەنووس كە بۆ رووماڵ لەبەردەم بارەگای مەكتەبەكە كۆبوبوونەوە.
نەبەز رەشاد پەیامنێری دەزگای بوار میدیا لە هەولێر لە لێدوانێكی تایبەت بە لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان رایگەیاند ئەو هێزانە لەبەردەم مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هێرشیان كردە سەر هەر یەك لە نەبەز رەشاد پەیامنێری بوار میدیا و حسێن فەرهاد كامێرەمانی دەزگاكە، ئاراس عەزیز پەیامنێری وێستگەنیوز، بێریڤان مەهدی پەیامنێری باز میدیا، رزگار كۆچەر پەیامنێری كەناڵی ئێن ئاڕ تی و نامۆ محەمەد كامێرەمانی كەناڵەكە ، رۆژنامەنووسی سەربەخۆ ئەحمەد ئیبراهیم.
رەشاد وتیشی: ئەو هێزانە رێگریان لەو رۆژنامەنووسانە كردووە رووماڵی ناڕەزایەتیەكی خاوەن گێڵگەكانی پەلەوەر بكەن لەبەردەم مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە هەولێر و دەستیان بەسەر كەلوپەلەكانیادا گرتوە و سوكایەتیان پێكردوون و زەبری هێزیان بەكارهێناوە و هەموو ئەو گرتە ڤیدیۆیانەشیان سڕیوەتەوە كە وەكو بەڵگە دەستدرێژیەكانی لەخۆگرتبوو، هاوكات سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراویش هەواڵەكەی بۆ لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان پشتڕاستكردەوە.
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان بەتوندی سەرزەنشتی دەستدرێژیەكانی هێزەكانی ئاسایش دەكات لە هەولێر بۆ سەر ئەو رۆژنامەنووسانەی خەریكی رووماڵكردنی ناڕەزایەتیەك بوون لەبەردەم مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان.
بەبیریشی دەهێنێتەوە كە پێویستە پابەندبن بە رێكەوتن و پەیماننامە نێودەوڵەتیەكان كە مافی رۆژنامەنووسان و ئازادی رۆژنامەوانی دەستەبەر كردووە و داوا لەلایانی پەیوەندیدار دەكات لێكۆڵینەوە لەم دەستدرێژیە بكەن و لێپرسینەوە8 لەو كەسانە بكەن كە لەم دەستدرێژیەدا تێوەگلاوون، چونكە بەكارهێنانی توندووتیژی دژ بە رۆژنامەنووسان و رێگریكردنیان لە بەجێگەیاندنی ئەركەكانیان، پێشێلكردنێكی زەق و روونی مافەكانی رۆژنامەنووسیە و هەڕەشەیە لە دیموكراسی و ئازادی رادەربڕین.
لیژنەكە داوا لە هەموو لایانە پەیوەندیدارەكان و سەندیكای رۆژنامەنووسان دەكات هاودەنگ بن و رووبەڕووی ئەم پێشێلكاریانە ببنەوە و كاربكەن بۆ گەرەنتی كردنی كەشێكی ئارام بۆ كاركردنی رۆژنامەوانی بە ئازادانە و بێگەردی، پێویستە رۆژنامەنووسان ئازادانە كاری رووماڵ بكەن و دەستیان بگات بە زانیاریەكان بەبێ‌ ترس لە دەستدرێژیی كردن بۆ سەریان یان هەراسان كردنیان.