2023-07-25 11:24
اعلنت لجنة دعم الصحفيين دعمها الكامل لمنظمة اليونسكو التابعة للامم المتحدة في تشكيل لجنة وطنية في كردستان العراق للدفاع عن حرية التعبير والصحفيين شبيهة بلجنتها الموجودة في العاصمة بغداد.
وعقدت اليونسكو ورشة عمل في السليمانية في كردستان العراق الاثنين 27 تموز 2023 وتستمر لمدة يومين على غرار ورشة سابقة عقدتها في اربيل تحت عنوان "مشروع كسر حاجز الصمت وتعزيز المساءلة الحكومية والاجراءات القضائية لحماسة الصحفيين ومكافحة الافلات من العقاب" المرحلة الثانية – التي تنظمها منظمة اليونسكو في العراق بتمويل من السفارة الهولندية – تموز 2003 – السليمانية، بمشاركة جهات عراقية وكردستانية ودولية، منها لجنة دعم الصحفيين ونقابة صحفيي كردستان والهيئة العليا المستقلة لحقوق الانسان وجهات اخرى اضافة الى عدد من الصحفيين العراقيين والكردستانيين والدوليين.
والقى منسق لجنة دعم الصحفيين في كردستان العراق محمد فاتح حامد ممثلا عن اللجنة كلمة في الورشة اكد فيها دعم اللجنة الكاملة لمنظمة اليونسكو في خطواتها ومساعيها وجهودها القيمة والسديدة بكردستان وقدم الشكر لها واشاد بجهود هذه المنظمة الاممية في الدفاع عن حرية التعبير وعن الصحفيين وحقوقهم المسلوبة والمنتهكة.
واضاف حامد ان لجنة دعم الصحفيين في كردستان العراق لجنة دولية مستقلة واثبتت حياديتها واستقلاليتها وترصد كل الانتهاكات والخروقات في كردستان وتقف على مسافة واحدة من جميع الصحفيين والاعلاميين دون استثناء، مقدما الشكر لجميع الجهات الداعمة والمتعاونة في كردستان مع اللجنة من اجل حماية حرية التعبير وحماية الصحفيين والدفاع عنهم.
وكشف عن وجود ضغوطات حزبية وسياسية وامنية وحتى حكومية على الصحافة والاعلام في كردستان العراق والتدخل في شؤونها مما تستدعي من منظمة اليونسكو اختيار الجهات المستقلة التي قلما نجدها في كردستان لضمها الى اللجنة الوطنية المقررة تشكيلها من قبل المنظمة في كردستان العراق من اجل ان تكون اكثر فعالية وتنقل وتنشر جميع الحقائق عن طريقها.
واشارت منظمة اليونسكو في كلمتها الى الخروقات والانتهاكات ضد الصحفيين وعدم وجود قوانين تحمي حرية التعبير ووجود الافلات من العقاب وهي تعمل على هذا الملف بناء على قاعدة اساسية تنسجم مع الدستور والقوانين الدولية، معلنة موافقة حكومة كردستان العراق على تشكيل لجنتهم الوطنية للدفاع عن حرية التعبير والصحفيين وتوفير الدعم لها وان الجانبين اتفقا بشأن ذلك وان المنظمة ستستمر في عقد لقاءاتها واجتماعاتها وورشها وتواصلها مع جميع الجهات الاعلامية والصحفية والمعنية وخاصة مع الهيئة العليا المستقلة لحقوق الانسان والقضاء ووزارة الداخلية في اقليم كوردستان، مؤكدة ان اليونسكو توصلت الى نتائج جيدة مع حكومة المركز وتستجيب لها ونسعى الى تحقيق هذه النتائج مع حكومة كردستان العراق ايضا.
وبينت ان من المشاكل الاساسية الاخرى هي عدم ابرام العقود بين الصحفيين والمؤسسات الاعلامية التي تؤدي الى ضياع حقوق الصحفيين، وكذلك يجب توعية الصحفيين من اجل عدم خرقهم للمواد التي تعرضهم للمساءلة القانونية، موضحة انهم سيرسمون خلال شهرين الية خطتهم التي تكمن في تشكيل اللجنة الوطنية من اجل دعم حرية التعبير وحماية الصحفيين شبيهة بلجنة اليونسكو الموجودة في بغداد، من اجل اقرارها من قبل حكومة كردستان العراق.
وتحدث المشاركون في الورشة من حقوق الانسان ونقابة الصحفيين والاعلاميين والصحفيين عن تراجع حرية التعبير في كردستان العراق وازدياد مستمر في الاتهاكات والخروقات القانونية ضد الصحفيين والاعلاميين وتقييد حريتهم وان البيئة اصبحت غير امنة للصحفيين واكدوا على ضرورة تشكيل محكمة خاصة بالصحفيين وتفعيل قانون الصحافة وكشفوا عن عدم فسح المجال للوصول الى المعلومات وضعف دور القضاء في الدفاع عن الصحفيين، معلنين عن دعمهم لمنظمة اليونسكو في مساعيها وجهودها في كردستان العراق.
وتختتم منظمة اليونسكو التابعة للامم المتحدة ورشتها في السليمانية بكردستان العراق يوم الثلاثاء 25 تموز 2023 واصدارها البيان الختامي بشأن الاراء والمداخلات والمشاركات في الورشة وتقييمها النهائي عن نتائجها.
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان پاڵپشتی خۆی بۆ یونسكۆ راگەیاند بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبە بە ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەنووسان لە كوردستان
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان پاڵپشتی تەواوەتی خۆی بۆ رێكخراوی یونسكۆی سەر بە نەتەوەیەگرتوەكان راگەیاند لە پێكهێنانی لیژنەیەكی نیشتیمانی لە كوردستانی عێراق بۆ داكۆكیكردن لە ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەنووسان وەكو ئەو لیژنەیەی لە بەغدادی پایتەخت هەیە.
یونسكۆ رۆژی دووشەممە 27 ی تەموزی 2023 وۆرك شوپێكی لەسلێمانی كردەوە كە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت هاوشێوەی ئەو وۆرك شۆپەی لە هەولێر رێكیان خستبوو لە ژێر ناونیشانی "پڕۆژەی شكاندنی بەربەستی بێدەنگی و پتەوكردنی لێپرسینەوەی حكومەت و رێوشوێنە دادوەریەكان بۆ چۆش و خڕۆشی رۆژنامەنووسان و بەرنگاربوونەوەی دەربازبوون لە سزا" كە رێكخراوی یونسكۆ لە عێراق بە پاڵپشتی دارایی باڵیۆزی هۆڵەندا رێكی خستووە بە بەشداری چەند لایانێكی عێراقی و كوردستانی و نێودەوڵەتی لەنێوانیاندا، لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان و سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و دەستەی باڵای سەربەخۆی مافی مرۆڤ و چەند لایانێكی دیكە، سەرەڕای ئامادەبوونی ژمارەیەك رۆژنامەنووسی عێراقی و كوردستان و نێودەوڵەتی.
رێكخەری لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان محەمەد فاتیح حامید كەنوێنەرایەتی لیژنەكەی دەكرد لە وۆرك شۆپەكە لە وتەكەیدا پاڵپشتی تەواوەتی لیژنەكەیانی بۆ رێكخراوی یونسكۆ دووپاتكردەوە بۆ هەوڵ و هەنگاوە بەپێزەكانی لە كوردستان و سوپاسی كردن و ستایشی رۆڵی ئەو رێكخراوەی نەتەوەیەكگرتوەكانی كرد لە داكۆكیكردن لە ئازادی رادەربڕین و لە رۆژنامەنووسان و مافی خوراوو وزەوتكراوەكانیان.
حامید وتیشی: لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان لیژنەیەكی نێودەوڵەتی سەربەخۆیە و بێلایەنی خۆیی و سەربەخۆیی خۆی سەلماندووە و هەموو پێشێلكاریەكان لە كوردستان تۆمار دەكات و جیاوازی لە نێوان رۆژنامەنووسان و راگەیاندنكاران ناكات و سوپاسی هەموو ئەو لایانانەشی لە كوردستان كرد كە هاوكار و هەماهەنگن لە گەڵ لیژنەكە لەپێناو پاراستنی ئازادی رادەربڕین و پاراستنی رۆژنامەنووسان و داكۆكیكردن لێیان.
ئاشكراشیكرد فشاری حزبی و سیاسی و ئەمنی و تەنانەت حكومیش لەسەر رۆژنامەگەری و راگەیاندن هەیە لە كوردستانی عێراق و دەست لەكاروباریان وەردەدەن، هەر بۆیە گرنگە رێكخراوی یونسكۆ لایانە سەربەخۆكان كە دەگمەنن لە كوردستان بخاتە نێو لیژنە نیشتیمانیەكەیان كە وابڕیارە لەلایان رێكخراوەكەوە لە كوردستانی عێراق پێكبهێنرێت تاكو لیژنەكە چالاكتر كارەكانی جێبەجێبكات و لەو رێگایەشەوە هەموو راستێكان بگوازرێتەوە و بڵاوبكرێتەوە.
رێكخراوی یونسكۆ لە وتەكەیدا ئاماژەی بەو پێشێلكاریانە كرد كە دژ بە رۆژنامەنووسان دەكرێت و هیچ یاسایەكیش نیە ئازادی رادەربڕین بپارێزیت و دەربازبونیش لە سزادان هەیە و رێكخراوەكەشیان كار لەسەر ئەم دۆسێیە دەكات بەپێی بنەمایەكی سەرەكی كە بگونجێت لە گەڵ دەستور و یاسا نێودەوڵەتیەكان، راشیگەیاند حكومەتی كوردستانی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێكهێنانی لیژنە نیشتیمانیەكە بۆ داكۆكیكردن لە ئازادی رادەبڕین و رۆژنامەنووسان و دابینكردنی پاڵپشتی بۆیان و هەردوولا لەسەر ئەو بابەتە رێكەوتوون و رێكخراوەكەش لە بەستنی چاوپێكەوتن و وۆرك شۆپ و كۆبونەوەكانی لەگەڵ هەموو لایانەكانی راگەیاندن و رۆژنامەوانیەكان و لایانە پەیوەندیدارەكان بەردەوام دەبێت بەتایبەتی لەگەڵ دەستەی باڵای سەربەخۆی مافی مرۆڤی كوردستان و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، دووپاتیشیكردەوە یونسكۆ گەیشتۆتە ئەنجامی باش لەگەڵ حكومەتی ناوەندی و بەدەنگ داواكاریەكانێوە هێت و لەهەوڵیشدان هەمان ئەنجام لەگەڵ حكومەتی كوردستانی عێراق بەدیبێنن.
رونیشیكردەوە نەبونی گرێبەست لەنێوان رۆژنامەنووسان و دەزگاكانی راگەیاندن یەكێكە لە كێشە سەرەكێكان كە دەبێت هۆی لەدەستدانی مافی رۆژنامەنووسان، هەروەها دەبێت رۆژنامەنووسان هۆشیار بكرێنەوە لە پێناو پێشێلنەكردنی ئەو ماددانەی كە دەبنە هۆی ئەوەی رووبەڕووی یاسا بكرێنەوە، ئاشكراشیكرد لە ماوەی دوو مانگدا پلانەكەیان ئامادە دەكەن كە خۆی دەبینێتەوە لە پێكهێنانی لیژنەیەكی نیشتیمانی لە پێناو پاڵپشتیكردن لە ئازادی رادەربڕین و پاراستنی رۆژنامەنووسان هاوشێوەی ئەو لیژنەیەی لەبەغدا هەیانە تاكو حكومەتی كوردستانی عێراق پەسەندی بكات.
بەشداربووانی وۆرك شۆپەكە لە مافی مرۆڤ و سەندیكای رۆژنامەنووسان و راگەیاندنكاران و رۆژنامەنووسان باسیان لە پاشەكشەی ئازادی رادەبڕینیان كرد لە كوردستانی عێراق و زیادبوونی بەردەوامی پێشێلكاریەكان دژ بە رۆژنامەنووسان و راگەیاندنكاران و كۆتوبەندكردنی ئازادیەكانیان بە شێوەیەك كە بۆتە ژینگەیەكی نائارام بۆ رۆژنامەنووسان و بەپێویستیشیان زانی دادگایەكی تایبەت بە رۆژنامەنوسان دابمەزرێنرێت و یاسای رۆژنامەگەری چالاك بكرێتەوە و ئاشكراشیان كرد كە رێگا نادرێت بۆ بەدەستهێنانی زانیاری و رۆڵی داد لاوازە سەبارەت بە داكۆكیكردن لە رۆژنامەنووسان، پاڵپشتی خۆشیان بۆ رێكخراوی یونیسكۆ راگەیاند لەهەوڵ و كۆششەكانی لە هەرێمی كوردستان.
رێكخراوی یونسكۆی سەر بە نەتەوەیەكگرتوەكان رۆژی سێشەممە 25 تەموزی 2023 كۆتایی بە وۆرك شۆپەكەی لە سلێمانی دەهێنێت و بەیاننامەی كۆتایی خۆی سەبارەت بە بیروڕا و ئاڵوگۆڕی بیرۆكەكان و بەشداریەكانی وۆرك شۆپەكە و هەڵسانگاندنی كۆتایی خۆی بۆ ئەنجامەكان دەخاتەڕوو.