2023-07-21 05:49
فتحت عناصر حماية شركة صرافة في العاصمة بغداد، الخميس، النار أثناء بث مباشر لقناة “عراق 24” الاقتصادية ما أدى الى إصابة الصحفي حسن نبيل بجروح.
وقال نبيل في حديث له إن “عنصراً من شركة أمنية تابعة لمصرف الطيف الإسلامي فرع الكرادة، منعه من التغطية، وسحب هاتفه الجوّال، ليندلع بعد شجار بالأيدي بين الجانبين”، مشيرا إلى أن “الحمايات تجمعوا وحاولوا ضربه مع شقيقه الذي تواجد هناك بالصدفة، إضافةً إلى مصور القناة”.
وأكد أن “عناصر حماية المصرف بدأوا بالرمي في الهواء، قبل أن يحتجزوه داخل مبنى المصرف لأكثر من ساعة”، متسائلاً “هل لديهم الحق باعتقالي وضربي، وأنا صحفي أغطي الحقيقة من الشارع؟”.
وأضاف، “أخي أبلغ الشرطة التي وصلت إلى المكان ودخلت إلى المصرف وحررتني والمصور من بين أيديهم، ثم نقلتنا إلى مركز شرطة المسبح، ثم إلى المستشفى”.
وتابع الصحفي حسن نبيل أنه “أقام دعوى رسمية في مركز الشرطة وينتظر قرار القاضي يوم الأحد المقبل”، لافتاً إلى أن دورية الشرطة التي “حررته” ومصوره، “اعتقلت 3 أشخاص من عناصر الشركة الأمنية”.
هذا وأفاد الخميس، بأن “عناصر حماية شركة صرافة قاموا بإطلاق النار على صحفيين وسط بغداد ظهر اليوم الخميس أثناء بث مباشر لقناة عراق 24 المختصة بالشؤون الإقتصادية ما أدى الى جرح أحدهم وتعرض آخر الى كدمات وثالث الى ضرر في منطقة الظهر مع تحطيم ساعته اليدوية وسرقة جهاز هاتفه الخاص.
تدين لجنة دعم الصحفيين بأشد العبارات الاعتداء الذي تعرض له الصحفي حسن نبيل أثناء تغطيته الصحفية في بغداد، وذلك يوم الخميس الماضي. وتقف الى جانبه وجميع الصحفيين الذين يواجهون المخاطر والتحديات أثناء أداء عملهم، وتؤكد دعمها الكامل لهم في مسعاهم لنقل الحقيقة والتواصل مع المجتمع.
وتأمل اللجنة أن تتخذ الجهات الرسمية المعنية والسلطات القضائية في العراق الاجراءات اللازمة لحماية حرية الصحافة وحقوق الصحفيين في العراق، وأن يتم تقديم الجناة إلى العدالة بأسرع وقت ممكن.
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان سەركۆنەی هێرشی سەر كارمەندانی كەناڵی عێراق 24 دەكات
پاسەوانانی كۆمپانیایەكی ئاڵوگۆڕكردن لە بەغدادی پایتەخت دەستدرێژی گوللەیان لە تیمی كەناڵی عێراق 24ی ئابوری كردووە و رۆژنامەنووس حەسەن نەبیل برینداربووە.
نەبیل لەلێدوانێكدا وتی: یەكێك لە پاسەوانەكانی كۆمپانیایەكی ئەمنی سەر بە بانكی تەیفی ئیسلامی لقی كەڕادە رێگری لێكردووە رووماڵ بكات و مۆبایلەكەی لێسەندووە و بۆتە هۆی ئەوەی شەڕی دەستەوویەخە لەنێوانیان دروست ببێت، رونیكردەوە پاسەوانەكان كۆبوونەوە و هەوڵیاندا لەخۆیی و كامێرەمانی كەناڵەكە و براكەی بدەن كە بەهەڵكەوت رێی كەوتۆتە ئەو شوێنە.
دووپاتیكردەوە پاسەوانانی بانكەكە دەستیان كرد بەتەقكردن بە ئاسماندا، پێش ئەوەی لەناو بینای بانكەكە دەستبەسەری بكەن بۆ ماوەی زیاتر لە كاتژمێرێك، دەپرسێت: ئایا مافی ئەوەیان هەیە دەستگیرم بكەن و لێمبدەن، لەكاتێكدا من رۆژنامەنووسم و لەسەر شەقام راستیەكان رووماڵ دەكەم؟.
ئاماژەشیكرد براكەم پۆلیسی ئاگادار كردەوە و هاتنە ناو بانكەكە و من و كامێرەمانەكەیان ئازاد كرد و پاشان نێردراین بۆ ناوەندی پۆلیسی مەسبەح و دواتر براین بۆ نەخۆشخانە.
رۆژنامەنووس حەسەن نەبیل راشیگەیاند سكاڵایەكی رەسمی لە ناوەندی پۆلیس تۆمار كردووە و رۆژی یەكشەممەی داهاتوو چاوەڕوانی بڕیاری دادوەر دەكات ، ئاشكراشیكرد ئەو پۆلیسانەی خۆیی و كامێرەمانەكەیان ئازاد كردووە، سێ كەسیان لە پاسەوانانی كۆمپانیە ئەمنیەكە دەستگیر كردووە.
رۆژی پێنچ شەممە هەواڵێك بڵاوبۆیەوە كە پاسەوانانی كۆمپانیایەكی ئاڵوگۆركردن لەناوەڕاستی بەغداد دەستدرێژی گوللەیان لەچەند رۆژنامەنووسێك كردووە لەكاتی رووماڵی راستەوخۆی كەناڵی عێراق 24 كە تایبەتە بە كاروباری ئابووری و رووداوەكە بۆیە هۆی برینداربوونی رۆژنامەنووسێك و پێكانی یەكێكی تریان و رۆژنامەنوسێكی تریش زیان بە پشتی گەیشتووە و كاتژمێرەكەی دەستی شكاوە و مۆبایلەكەشیان دزیوە.
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان بەتوندترین شێوە سەركۆنەی ئەو دەستدرێژیە دەكات كە رووبەڕووی رۆژنامەنووس حەسەن نەبیل بۆتەوە لەكاتی رووماڵكردنی رۆژنامەوانیدا لە رۆژی پێنچ شەممەی رابردوو و پاڵپشتی لێدەكات و بەهەمان شێوە پاڵپشتی لەهەموو ئەو رۆژنامەنووسانە دەكات كە رووبەڕووی مەترسی و ئاڵنگاری دەبنەوە لەكاتی جێبەجێكردنی كارەكانیان و تەواوی پاڵپشتی خۆیشی رادەگەیەنێت بۆ هەوڵ و كۆششی رۆژنامەنووسان لە گواستنەوەی راستیەكان و بەردەوامیان لەگەڵ كۆمەڵگە.
لیژنەكە هیواخوازە لایانا رەسمیە پەیوەندیدارەكان و دەسەڵاتدارانی دادوەری لە عێراق رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ دەستەبەركردنی ئازادی رۆژنامەوانی و مافی رۆژنامەنووسان لەعێراق و بە زووترین كاتیش تۆمەتباران ببرێنە بەردەم دادگا.