محكمة اربيل تفرض للمرة الثانية عقوبة السجن بحق الصحفي شيروان شيرواني

2023-07-20 09:02

معرض الصور العراق

فرضت محكمة جنح اربيل في كردستان العراق عقوبة السجن لمدة اربع سنوات اخرى على الصحفي شيروان شيرواني.

وقال رمضان ارتيسي محامي الصحفي شيروان شيرواني خلال مؤتمر صحفي في اربيل "ان شيرواني حكم بالسجن لمدة اربع سنوات حسب المادتين 298 و 295 "، مضيفا انه حسب المادة الاولى حكم عليه بالسجن سنتين وستة اشهر، فيما حكم عليه حسب المادة الثانية بالسجن سنة وستة اشهر.

واعتبر ارتيسي "انه تم بيع نصف اراضي كردستان العراق دون محاكمة احد على ذلك، وهناك المئات من المعاقبين بالاعدام يتجولون في مدن الاقليم". 

وقد قررت محكمة اربيل في الـ 16 من شباط 2021 فرض عقوبة السجن لمدة ست سنوات على الصحفي شيروان شيرواني واربعة من زملائه الصحفيين حسب المادة 156 من قانون العقوبات العراقي رقم 21 .

يعتبر هذا الحكم الذي يقضي بسجن الصحفي شيروان شيرواني لمدة أربع سنوات عملًا يتعارض مع حقوق حرية الصحافة وحرية التعبير، وينذر بتراجع خطير في حرية الإعلام في العراق. وتعد الملاحقات القضائية للصحفيين وفرض العقوبات عليهم على خلفية تغطيتهم للأحداث وتقاريرهم الصحفية، خرقًا صارخًا لحرية الصحافة. 

بناء عليه، تطالب اللجنة بشدة الجهات المعنية في كردستان العراق للتحرك نحو إعادة النظر في هذا الحكم وإطلاق سراح الصحفي شيروان شيرواني والسماح له ولجميع الصحفيين بممارسة مهامهم بحرية وأمان. يجب أن تكون المحاكمات القضائية عادلة وشفافة، وأن تضمن الحماية الكاملة لحقوق الدفاع وحقوق الصحفيين بممارسة واجبهم المهني دون تهديد أو تضييق.

ان لجنة دعم الصحفيين اذ تشدد رفضها لجميع محاولات تقييد الحريات التي تكفلها القوانين المحلية والدولية، معبرة عن تخوفها من استغلال مثل هذه القضايا لتكميم الأفواه ومحاربة الأقلام الحرة والمستقلة.

 

دادگای هەولێر بۆ جاری دووەم سزای زیندانیكردنی سەپاند بەسەر رۆژنامەنووس شێروان شێروانی

 

دادگای كەتنی هەولێر لە كوردستانی عێراق بۆ جاری دووەم سزای زیندانیكردنی سەپاند بەسەر رۆژنامەنووس شێروان شێراونی.

رەمەزان ئەرتیسی پارێزەری شێروان شێروانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەهەولێر رایگەیاند شێروان شێروانی بە مادەكانی 298 و 295 سزای چوار ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.

وتیشی‌: ناوبراو بە مادەیەكیان دوو ساڵ و شەش مانگ و بە مادەیەكی دیكەیان ساڵێك و شەش مانگ سزادراوە.

پارێزەری شێروان شێروانی پێی وایە كە نیوەی خاكی هەرێمی كوردستان فرۆشرا بەڵام هیچ كەسێك دادگایی نەكراو سەدان كەس بڕیاری لەسێدارەدانیان هەیە بەڵام لە شارەكانی هەرێم پیاسە دەكەن.

لە 16ی شوباتی 2021  دادگای هەولێر بڕیاریدا شێروان شێروانی و 4 هاوڕێی دیكەی، بەپێی ماددەی 156 لە یاسای سزادانی عێراقی، ژمارە (21) بە شەش ساڵ زیندانیكردن سزا بدرێن.

بڕیاری زیندانیكردنی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی بۆ ماوەی چوار ساڵ، دژ بە مافەكانی ئازادی رۆژنامەوانی و ئازادی بیروڕایە و زەنگێكی مەترسیدارە لەمەر پاشەكشەی ئازادی راگەیاندن لەعێراقدا و راوودوونانی رۆژنامەنووسەكان لەلایان دادگاكان و سەپاندنی سزا بەسەریاندا بەهۆی رووماڵی رووداوەكان و راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانیان، پێشێلكردنێكی زەقی ئازادی رۆژنامەوانیە.

هەر بۆیە لیژنەكە بەتوندی داوا لە لایانە پەیوەندیدارەكانی كوردستانی عێراق دەكات بجوڵێن و چاو بەو بڕیارەدا بخشێننەوە و رۆژنامەنووس شێروان شێروانی ئازاد بكەن و رێگا بە شێروانی و هەموو رۆژنامەنووسەكانی تر بدەن بە ئازادی و هێمنی و سەلامەتی كارەكانیان راپەڕێنن، پێویستە دادگایی كردنی دادگاكان دادپەروەرانە و شەفاف بن و گەرەنتی پاراستنی تەواوەتی مافەكانی داكۆكیكردن و مافەكانی رۆژنامەنووسەكان بكەن لە بەجێگەیاندنی ئەركەكانیان بەبێ‌ هەڕەشە و هەراسان كردن.

لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان هەموو ئەو هەوڵانە رەتدەكاتەوە كە بۆ كۆتووبەندكردنی ئەو ئازادیانە دەدرێت، كە بەپێی یاسا نێوخۆیی و نێودەوڵەتیەكان دەستەبەر كراوون، مەترسی خۆشی دەردەبڕێت لە قۆستنەوەی ئەم بابەتانە بۆ دەمكوتكردن و دژایەتیكردنی پێنووسی ئازاد و سەربەخۆ.