2023-07-18 01:34
تلقت لجنة دعم الصحفيين ببالغ القلق والاستياء الخبر المتعلق بالاعتداء الجسدي واللفظي الذي تعرض له الصحفي أحمد فهد، مصور قناة الرابعة الفضائية، من قبل قوة أمنية خلال تغطيته الإعلامية لمباراة كرة القدم بين فريقي نفط البصرة والصناعة في ملعب جذع النخلة في البصرة.
ان لجنة دعم الصحفيين تستنكر ما تعرض له الصحفي أحمد فهد وتطالب الجهات الرسمية المعنية في العراق بمحاسبة المسؤولين عن هذا الفعل واتخاذ الاجراءات اللازمة لمنع حدوث مثل هذه الاعتداءات في المستقبل وضمان حماية الصحفيين وسلامتهم.
وتدعو اللجنة الجمعيات الحقوقية المعنية والمنظمات الدولية والأمم المتحدة للمساعدة لتوفير حماية للصحفيين العراقيين أثناء تأديتهم لعملهم وتغطيتهم للأحداث.
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان سەركۆنەی دەستدرێژی بۆ سەر كامێرەمانی كەناڵی چواری ئاسمانی دەكات
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان بەدڵگرانی و نیگەرانیەكی زۆرەوە ئەو هەواڵەی بەدەست گەیشت كە بەلێدان و قسەی ناشرین دەستدرێژی كراوەتە سەر رۆژنامەنووس ئەحمەد فەهد كامێرەمانی كەناڵی چواری ئاسمانی، لەلایان هێزێكی ئەمنیەوە لەكاتی رووماڵكردنی یاری تۆپی پێی نێوان تیمی نەوتی بەسرە و تیپی پیشەسازی لە یاریگای جزع نەخلە لە شاری بەسرە.
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان سەركۆنەی ئەو دەستدرێژیە دەكات كە كراوەتە سەر رۆژنامەنووس ئەحمەد فەهد و داوا لە لایانە رەسمیە پەیوەندیدارەكانی عێراق دەكات لێپێچینەوە لە تۆمەتباران بكەن و رێكاری پێویست بگرنە بەر لەپێناو دووبارەنەبوونەوەی ئەم جۆرە دەستدرێژیانە لە داهاتوودا و گەرەنتی پاراستنی رۆژنامەنووسان و سەلامەتیان بكەن.
لیژنەكە داوا لەهەموو رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و نەتەوەیەكگرتوەكان دەكات هاوكاربن بۆ پاراستنی رۆژنامەنووسە عێراقیەكان لەكاتی بەجێگەیاندنی كارەكانیان و رووماڵكردنی رووداوەكان.