لجنة دعم الصحفيين: صحفي يعلن عن اعتقاله من قبل شرطة السليمانية بشكل متكرر

2023-06-08 07:34

معرض الصور العراق

كتب الصحفي والاعلامي الكردي بشدار بازياني على صفحته الرسمية في موقع التواصل الاجتماعي فيس بوك: 

"تم اعتقالي من قبل شرطة السليمانية بناء على شكوى من قبل رئيس جماعة العدل الكردستانية الاسلامية علي بابير.

من الان فصاعدا لن اسكت عن أمر اعتقالي ....لقد تكرر امر اعتقالي لمرات عديدة في كل مرة بحجة قانون سوء استخدام اجهزة الاتصالات ومن ثم تداهم الشرطة منزلي وتعتقلني ومن ثم يتم الافراج عني بالكفالة ودفع مبلغ مالي كبير.

السفير الامريكي يقيم في فندق في السليمانية ويقول: لانقبل باعتقال الصحفيين، اذا هاهم يعتقلوننا!

من الان فصاعدا ان لم يتم استدعائي بقانون الصحافة لن اذهب الى الشرطة وان أخذوني عنوة سأتصرف تصرفا سوقيا"، حسب قول الصحفي. 

ان لجنة دعم الصحفيين تدين اعتقال الصحفي والاعلامي في مؤسسة ديبلوماتيك الاعلامية بشدار بازياني استنادا الى قانون سوء استخدام اجهزة الاتصالات دون الرجوع الى قانون الصحافة في العراق.

وتطالب اللجنة جميع السلطات العاملة في العراق ونقابة الصحفيين العراقيين بمتابعة الموضوع واتخاذ الاجراءات اللازمة منعا لتكرار هكذا اعتقالات وانتهاكات بحق الصحفيين العراقيين.

وتدعو اللجنة الجمعيات الحقوقية المعنية والأمم المتحدة والمنظمات الدولية إلى تفعيل دورها وتأمين حرية للصحفيين في العراق.

 

لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنوسان: رۆژنامەنوسێك رایدەگەیەنێت بەشێوەیەكی یەك لەدوای یەك لەلایان پۆلیسی سلێمانیەوە دەستگیر دەكرێت

بەشدار بازیانی رۆژنامەنوس و راگەیاندنكاری كورد لەپێگەی فەرمی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بوك نوسیوێتی:

"لەسەر سكاڵایەكی عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵەی دادوەری ئیسلامی كوردستان لەلایان پۆلیسی سلێمانیەوە دەستگیركرام.

من ئیتر لەسەر بڕیاری دەستگیركردنم بێدەنگ نابم ..... زیاتر لەجارێك بڕیاری دەستگیركردنم جێبەجێكراوە هەمو جارێكیش بەبیانوی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن، پۆلیس دێتەسەرم و دەستگیرم دەكات و پاشان بەكەفالەت و بەبڕە پارەیەكی زۆر ئازادم دەكەن.

باڵیۆزی ئەمریكا لە هۆتێلێكی سلێمانی دانیشت و و دەڵێت: قبوڵمان نیە رۆژنامەنوسان دەستگیربكرێن، ئەوەتا دەستگیر دەكرێین!

من لەئێستا بەدواوە ئەگەر بێتو بەپێی یاسای رۆژنامەگەری بانگهێشت نەكرێم ناڕۆم بۆ پۆلیس، ئەگەر بەزۆریش بمبەن منیش بازاڕیانە هەڵسوكەوت دەكەم، وەك رۆژنامەنوسەكە خۆی دەڵێت.

لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنوسان سەركۆنەی دەستگیركردنی بەشدار بازیانی رۆژنامەنوس و راگەیاندنكار لەدەزگای میدیایی دیبلۆماتیك دەكات بەپێی یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن، بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ یاسای رۆژنامەوانی عێراق.

لیژەكە داوا لەهەمو دەسەڵاتدارانی عێراق و سەندیكای رۆژنامەنوسانی عێراق دەكات بەدواداچون بۆ بابەتەكە بكەن و رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ رێگریكردن لە دەستگیركردن و پێشێلكردنی مافی رۆژنامەنوسە عێراقیەكان بەو شێوەیە.

لیژنەكە داوا لەهەمو كۆمەڵەی مافەكانی مرۆڤ و نەتەوە یەكگرتوەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان دەكات رۆڵی خۆیان چالاكبكەنەوە و ئازادی بۆ رۆژنامەنوسان لەعێراق فەراهەم بكەن.