2023-05-27 11:38
اعتقلت القوات الامنية فرق قنوات رووداو وبيام و ان ار تي الاعلامية اثناء تغطيتهم تظاهرة في ناحية بيرمكرون بمحافظة السليمانية.
وبحسب المعلومات التي حصلت عليها لجنة دعم الصحفيين فان الفرق الاعلامية كانت تؤدي واجبها بتغطية تظاهرة في الناحية احتجاجا على نصب كاميرات رصد سرعة السيارات، الا ان القوات الامنية هاجمت فرق قنوات رووداو وبيام وان ار تي الاعلامية واعتقلتهم لمدة نصف ساعة.
وافادت المعلومات ان القوات الامنية اعتدت بالضرب على عدد من الاعلاميين واستولت على معداتهم الصحفية وافرجت عنهم بعد نصف ساعة من اعتقالهم شريطة مغادرة المكان.
ان لجنة دعم الصحفيين تستنكر بأشد العبارات وتطالب الجهات الرسمية المعنية ونقابة الصحافة العراقية العمل الحثيث لمنع تكرار هكذا اعتداءات.
وتؤكد اللجنة على ضرورة توفير حماية للصحفيين أثناء تأديتهم لعملهم وتغطيتهم للأحداث. وتدعو الجمعيات الحقوقية المعنية والمنظمات الدولية والأمم المتحدة لمتابعة ما يتعرض له الإعلاميين والصحفيين في العراق.
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنوسان سەركۆنەی دەستگیركردنی ژمارەیەك راگەیاندنكار دەكات لەكاتی روماڵكردنی خۆپیشاندانێك لەسلێمانی
هێزە ئەمنیەكان تیمەكانی كەناڵەكانی راگەیاندنی رووداو و پەیام و ئێن ار تی لەكاتی روماڵكردنی خۆپیشاندانێك لە ناحیەی پیرەمەگرون لەپارێزگای سلێمانی دەستگیركرد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنوسان كەوتوە تیمە راگەیاندنكارەكان لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەركی خۆیان لەروماڵكردنی خۆپیشاندانێك لەناحیەكە دژ بە دانانی كامێرای تیژڕەوی، هێزە ئەمنیەكان هێرشیان كردۆتە سەر تیمەكانی كەناڵەكانی رووداو و پەیام و ئێن ئاڕ تی و بۆ ماوەی نیو كاتژمێر دەستگیریان كردون.
هەر بەپێی زانیاریەكان هێزە ئەمنیەكان دەستدرێژیان كردوەتە سەر ژمارەیەك لەراگەیاندنكاران و لێیانداون و دەستیانگرتوە بەسەر كەلوپەلەكانیاندا و لەدوای نیو كاتژمێر لە دەستگیركردن ئازادیان كردون بەو مەرجەی ئەو شوێنە بەجێبهێڵن.
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنوسان بەتوندترین شێوە سەركۆنەی ئەو دەستدرێژیكردنە دەكات و داوا لە لایانا رەسمیە پەیوەندیدارەكان و سەندیكای رۆژنامەنوسانی عێراق دەكات بەچڕی كاربكەن بۆ رێگریكردن لەو جۆرە دەستدرێژیانە.
لیژنەكە بەپێویستیشی دەزانێت و پێداكری دەكات لە پاراستنی رۆژنامەنوسان لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەركەكانیان و روماڵی روداوەكان و داوا لە رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و نەتەوەیەكگرتوەكان دەكات بەدواداچون بكەن بۆ ئەو كارانەی روبەڕوی رۆژنامەنوسان دەبنەوە لەعێراق.