2023-05-03 08:24
دعا ممثل لجنة دعم الصحفيين مكتب العراق صلاح الزبيدي الى ضرورة مراجعة كاملة لجميع القوانين والتشريعات الخاصة بحرية الصحافة والتعبير في العراق، رافضا سياسة تكميم الافواه.
وقال الزبيدي خلال لقاء متلفز ان حرية الصحافة والتعبير حق دستوري وجاءت في الدستور العراقي، مشددا على ضرورة وضع استراتيجية واضحة لاستثمار الحقوق الدستورية للصحفيين تتضمن تشريع القوانين التي تخدم الصحفيين ومنها تشريع قانون حق الحصول على المعلومات وقانون تنظيم العمل الصحفي في العراق وتمكين الصحفيين من ادارة واستثمار صندوق تقاعد الصحفيين دون التفرد به حتى ولو كانت من قبل جهة حكومية.
واضاف ان العراق كان الرابع عالميا في الاختراقات والانتهاكات القانونية بشأن حرية الصحافة والتعبير وفي المرتبة الثانية عربيا، مشيرا الى ان لجنة دعم الصحفيين وثقت انتهاكات كثيرة ضد الصحفيين في العراق واقليم كردستان حصل على حصة الاسد منها وكثرت الاعتقالات وتوجيه الاتهامات للصحفيين فيه.
واوضح ممثل لجنة دعم الصحفيين مكتب العراق صلاح الزبيدي ان اللجنة ترسل تقاريرها الى منظمات المجتمع الدولي ومن ضمنها منظمة اليونسكو ومن ثم تصل الى مجلس الامن الدولي عن طريق تلك المنظمات لمناقشتها ودراستها، مشيرا الى عدم العمل بقانون حرية الصحافة في العراق ونحن نرفض سياسة تكميم الافواه.
وناشد السيد رئيس الوزراء محمد شياع السوداني ورئيس مجلس القضاء الاعلى بالعمل على تطبيق نافذة محكمة النشر مع الصحفيين والاعلاميين.
كردي
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنوسان: داوا لەبەرپرسانی كوردستان دەكەین رەچاوی كاری رۆژنامەوانی بكەن
سەڵاح زوبەیدی نوێنەری لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنوسان نوسینگەی عێراق رایگەیاند لەسەر ئاستی عێراق، هەرێمی كوردستان پشكی شێری بەركەوتوە لە روی پێشێلكاری دژی رۆژنامەنوسان.
سەڵاح زوبەیدی لەچاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنوسان ژماریەكی زۆر پێشێلكاری دژ بەرۆژنامەنوسان لەعێراق تۆماركردوە و هەرێمی كوردستانیش پشكی شێری بەركەوتوە و زۆرترین دەستگیركردنی رۆژنامەنوسان و روبەڕوكردنەوەی تۆمەتیان تیادا تۆماركراوە، داواشی لەبەرپرسانی حكومەتی هەرێم كرد رەچاوی كاری رۆژنامەوانی و كارەكانی رۆژنامەنوسان و راگەیاندنكاران بكەن.
رونیشیكردەوە ئازادی رۆژنامەوانی و رادەربڕین مافێكی دەستوریە و لەدەستوری عێراقدا نوسراوەتەوە، بەپێویستیشی زانی كار بەیاسا و رێساكانی رۆژنامەوانی بكرێت بەجۆرێك كە خزمەت بەرۆژنامەنوسان بكات و سندوقی خانەنشینبونیشان بۆ دابمزرێنرێت.
وتیشی: لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنوسان راپۆرتەكانی بەرز دەكاتەوە بۆ رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەنێوانیاندا رێكخراوی یونیسیكۆ، پاشان لەرێگای ئەو رێكخراوانەوە راپۆرتەكان دەگاتە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و لەوێش تاوتوێدەكرێن و خوێندنەوەیان بۆ دەكرێت.
سەڵاح زوبەیدی نوێنەری پاڵپشتی رۆژنامەنوسان نوسینگەی عێراق دووپاتیكردەوە كە لەعێراقدا كار بەیاسای ئازادی رۆژنامەوانی ناكرێت و ئێمە دژی سیاسەتی دەمكوت كردنین، داوای لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادی عێراق كرد كاربكەن بۆ جێبەجێكردنی یاسای رۆژنامەوانی و بڕیارەكانی دادگای بڵاوكردنەوە.