القوات الامنية في اربيل تمنع المؤسسات الاعلامية من التغطية وتعتقل مراسلين

2023-04-21 04:31

معرض الصور العراق

اعتقلت القوات الامنية في مدينة اربيل مراسل قناة ان ار تي الفضائية هێرش قادر ومصور القناة  نامۆ محمد، ومنعت العديد من المؤسسات الاعلامية من التغطية.

وبحسب بعض المؤسسات الاعلامية في اقليم كوردستان العراق، فقد صرحت للجنة دعم الصحفيين بان القوات الامنية في اربيل اعتقلت مراسل قناة ان ار تي الفضائية هێرش قادر ومصور القناة  نامۆ محمد اثناء تغطيتهما دفع رواتب المتقاعدين امام مصرف حمرين، وتم الافراج عنهما فيما بعد.

واضافت المؤسسات ان القوات الامنية في اربيل منعت كلا من مراسل قناة كوردسات الفضائية نيوز ڕەنجە رحمن ومصور القناة هێمن محمد، ومراسل مؤسسة زوم نيوز الاعلامية ايوب وەرتی ومصور المؤسسة  دلێر كاوە، ومراسل مؤسسة شارپرێیس الاعلامية هەژار انور ومراسل مؤسسة پۆڵەتیک پرێس الاعلامية بڕیار محمد.

وعليه فان لجنة دعم الصحفيين تؤكد على حق الصحفيين المشروع بالتغطية ومزاولة عملهم بشكل طبيعي وتستنكر عمليات الاعتقال التي تعتبر انتهاكا واضحا لحرية الراي والتعبير المكفول تحت بنود الاتفافيات الدولية لحقوق الانسان.

وتدعو اللجنة القوى الامنية لضبط النفس واحترام الحقوق وتدعو الجمعيات الحقوقية والامم المتحدة والمنظمات الدولية لمتابعة قضايا الصحفيين في العراق والواقع الصحفي والاعلامي بشكل عام.

كردي
هێزە ئەمنیەكانی هەولێر رێگری لەچەند دەزگایەكی راگەیاندن دەكەن و پەیامنێرێكیش دەستگیر دەكەن

هێزە ئەمنیەكانی شاری هەولێر، هێرش قادر پەیامنێری كەناڵی ئاسمانی ئێن ئار تی و نامۆ محەمەد كامێرەمانی كەناڵەكەیان دەستگیركرد و رێگریان لەژمارەیەكی زۆری دەزگاكانی راگەیاندن كرد بۆ روماڵكردن.
هەندێك لەدەزگاكانی راگەیاندنی هەرێمی كوردستانی عێراق لەلێدوانیان بۆ لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنوسان رایانگەیاند هێزە ئەمنیەكانی هەولێر هێرش قادر پەیامنێری كەناڵی ئاسمانی ئێن ئار تی و نامۆ محەمەد كامێرەمانی كەناڵەكەیان دەستگیركرد لەكاتی روماڵكردنی دابەشكردنی موچەی خانەنشینان لەبەردەم بانقی حەمرین، بەڵام دواتر ئازاد كران.
دەزگاكانی راگەیاندن رونیانكردەوە هێزە ئەمنیەكانی هەولێر رێگریان كرد لەهەریەكە لە رەنجە رەحمان پەیامنێری كەناڵی ئاسمانی كوردسات نیوز و هێمن محەمەد كامێرەمانی كەناڵەكە، و ئەیوب وەرتی پەیامنێری دەزگای راگەیاندنی زووم نیوز و دلێر كاوە كامێرەمانی دەزگاكە، و هەژار ئەنوەر پەیامنێری دەزگای راگەیاندنی شارپرێس و بڕیار محەمەد پەیامنێری دەزگای راگەیاندنی پۆڵەتیك پرێس.
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنوسان دووپاتیدەكاتەوە كە روماڵكردن و بەجێگەیاندنی كارەكانیان بەشێوەیەكی سروشتی مافی رەوای رۆژنامەنوسانە و لیژنەكە سەركۆنەی پڕۆسەكانی دەستگیركردن دەكات كە پێشێلكاریەكی زەقی ئازادی بیروڕا و ئازادی رادەربڕینە كە بەپێی بڕگەكانی ڕێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان بۆ مافی مرۆڤ گەرەنتی كراوە. 
لیژنەكە داوا لە هێزە ئەمنیەكان دەكات دانبەخۆیاندا بگرن و رێز لەمافەكان بگرن، هەروەها داوا لە كۆمەڵەكانی ماف پەروەری و نەتەوەیەكگرتوەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان دەكات چاودێری بابەتەكانی رۆژنامەنوسان لەعێراق و واقیعی رۆژنامەنوسان و راگەیاندنكاران بەشێوەیەكی گشتی بكەن.