2023-04-17 11:32
تعرب لجنة دعم الصحفيين عن قلقها وانشغالها، على إثر الدعوى القضائية التي أقامها أحمد الجبوري (محافظ أسبق) بحق الإعلامي ومقدم برنامج "ستوديو التاسعة" علي الذبحاوي، على خلفية قيامه بواجبه الإعلامي.
إن اللجنة إذ تعبر عن استغرابها إزاء هذه الدعوى المبنية على أساس معلومات نشرها ضيف حلقة برنامج قناة البغدادية "ستوديو التاسعة" طامي المجمعي حول مشاريع أقامها المحافظ الأسبق أحمد الجبوري.
تنظر لجنة دعم الصحفيين بعين القلق إلى تزايد الضغوطات على الصحفيين والإعلاميين العراقيين ما يعيق ممارستهم لمهنتهم في جو من الحرية والشفافية، ويؤثر على الهامش المتاح لهم لتأدية عملهم.
وتقف إلى جانب الإعلامي علي الذبحاوي، ضد ما يتعرض له من ضغوط شديدة للكف عن كشف ملفات الفساد، بكل موضوعية ومهنية. وتشدد اللجنة رفضها لجميع محاولات تقييد الحريات التي تكفلها القوانين المحلية والدولية، معبرة عن تخوفها من استغلال مثل هذه القضايا لتكميم الأفواه، والسيطرة على المنابر الإعلامية.
وتهيب بالقضاء العراقي، الوقوف إلى جانب الصحفيين والإعلاميين، وحماية حقهم في ممارسة عملهم الصحفي بحرية وأمان، فإنّ اللجوء إلى مثل هذه الضغوط على الصحفيين والإعلاميين، رسالة سلبية وخطيرة ضد الحريات الصحفية.
كردي
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنوسان سەركۆنەی ئەو سكالایە دەكات كە دژ بە راگەیاندنكار عەلی زەبحاوی تۆماركراوە
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنوسان نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت لەپای ئەو سكاڵا یاسایەی ئەحمەد جبوری پارێزگاری پێشوتر كە دژ بە عەلی زەبحاوی راگەیاندنكار و پێشكەشكاری بەرنامەی "ستۆدیۆی نۆیەم" تۆماریكردەوە لەكاتێكدا ئەو تەنها ئەركە راگەیاندنكارەكەی خۆی بەجێهێناوە.
لیژنەكە سەرسوڕمانی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بەو سكاڵایە كە پشتی بەستوە بە چەند زانیاریەكی تامی مەجمەعی میوانی بەرنامەی "ستۆدیۆی نۆیەم" كە لەكەناڵی بەغدادیە بەخشدەكرێت سەبارەت بەچەند پڕۆژەیەك كە ئەحمەد جبوری پارێزگاری پێشوتر جێبەجێی كردوە .
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنوسان بەچاوێكی نیگەرانیەوە لە هەڵكشانی فشارەكانی سەر رۆژنامەنوس و راگەیاندنكارە عێراقیەكان دەڕوانێت كە دەبێتە هۆی دانانی بەربەست لە بەجێگەیاندنی پیشەكەیان لەكەشێكی ئازاد و شەفاف كە كاریگەری دەبێت لەسەر كارەكانیان.
لیژنەكە پاڵپشتی لە راگەیاندنكار عەلی زەبیحاوی دەكات دژ بەو فشارە توندانەی دەكرێتە سەری سەبارەت بە ئاشكراكردنی دۆسیەكانی گەندەڵی بەشێوەیەكی زۆر بابەتی و پیشەییانە.
لیژنەكە بەتوندی هەمو ئەو هەوڵانە رەتدەكاتەوە كە دەدرێت بۆ بەستنەوەی ئازادیەكان كە یاسا ناوخۆ و نێودەوڵەتیەكان دەستەبەریان كردوە، مەترسی خۆیشی دەردەبڕێت لەقۆرخكردنی ئەم بابەتانە بۆ دەمكوتكردن و كۆنتڕۆڵكردنی بڵندگۆكانی راگەیاندن.
هەروەها داوا لەدەسەڵاتی دادوەری عێراق دەكات لەپاڵ رۆنامەنوسان و راگەیاندنكاران بێت و مافەكانیان بپارێزێت تاوەكو بەئازادی و بەسەلامەتی كاری رۆژنامەوانی خۆیان بكەن، چونكە پەنابردن بۆ ئەم جۆرە فشارانە لەسەر رۆژنامەنوسان و راگەیاندنكاران پەیامێكی نەرێنی و مەترسیدارە دژ بە ئازادیەكانی رۆژنامەوانی.