2023-04-14 12:18
منعت القوات الامنية في اربيل فريق مؤسسة شارپرێس الاعلامية من تغطية تظاهرة امام نصب الشهداء في اربيل. وطلبت القوة الامنية اكثر من مرة من الفريق الاعلامي بالابتعاد عن التظاهرة الا انه استمر في التغطية فحاولت منع مراسل المؤسسة ھەژار انور من التغطية وهاجمت اجهزة التصوير واوقفتها عن العمل.
تستنكر لجنة دعم الصحفيين منع وعرقلة القوات الأمنية لفريق مؤسسة شارپرێس الاعلامية من التغطية، وتطالب الجهات الرسمية المعنية كافة ونقابة الصحفيين العراقيين العمل الحثيث لتوفير حماية للصحفيين أثناء تأديتهم لعملهم وتغطيتهم للأحداث.
وتدعو اللجنة لاحترام المادة 19 من الإعلان العالمي لحقوق الإنسان والتي تنص بشكل واضح حق أي شخص باستقاء الأنباء والأفكار وتلقيها وإذاعتها بأية وسيلة كانت دون تقيد بالحدود الجغرافية، والمادة 19 من العهد الدولي للحقوق المدنية والسياسية التي أقرتها الجمعية العامة للأمم المتحدة عام 1966 والتي نصت أن لكل إنسان الحق في حرية التعبير، ويشمل هذا الحق حريته في التماس مختلف ضروب المعلومات والأفكار، وتلقيها ونقلها إلى الآخرين في أي قالب وبأي وسيلة يختارها، ودون اعتبار للحدود.
كردي
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنوسان: هێزێكی ئەمنی لەهەولێر هێرش دەكاتە سەر تیمێكی راگەیاندن و نایەڵێت روماڵ بكات
هێزە ئەمنیەكانی هەولێر رێگریان لە تیمی دامەزراوەی راگەیاندنی شارپرێس كرد لەروماڵكردنی خۆپیشاندانێك كە لەبەرامبەر مۆنۆمێنتی شەهیدان لەهەولێر رێكخرابوو.
هێزە ئەمنیەكە زیاتر لەجارێك داوای لە تیمە راگەیاندنكارەكە كرد كە لەخۆپیشاندانەكە دوربكەوێتەوە بەڵام ئەو هەر بەردەوامبوو لە روماڵكردن و هێزەكەش رێگری لەهەژار ئەنوەر پەیامنێری شارپرێس كرد و هێرشی كردە سەر كامێرەكان و نەیهێشت روماڵ بكەن.
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنوسان سەركۆنەی ئەو رێگریە دەكات كە هێزە ئەمنیەكان دژ بە تیمی دامەزراوەی راگەیاندنی شارپرێس گرتیەبەر و نەیهێشت روماڵەكەیان بكەن و داوا لەهەمو لایەنەكان و سەندیكای رۆژنامەنوسانی عێراق دەكات بەچڕی كار بۆ پاراستنی رۆژنامەنوسان بكەن لەكاتی روماڵكردنی روداوەكان و بەجێگەیاندنی ئەركەكانیان.
لیژنەكە داواش دەكات رێز لە مادەی 19 ی راگەیاندنی جیهانی مافی مرۆڤ بگیرێت كە بەشێوەیەكی ئاشكرا تیایدا هاتوە، مافی هەر كەسێكە هەواڵ و بیرۆكەكان وەربگرێت و بەهەرچ رێگایەكیش بێت بڵاوی بكاتەوە بەبێ بەستنەوەی بەسنوری جوگرافیەوە، هەروەها رێز لەمادەی 19 ی پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ مافەكانی مەدەنی و سیاسی بگرن كە كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان لەساڵی 1966 دانیپێادا ناوە و تیایدا هاتوە، هەمو مرۆڤێك مافی ئازادی رادەربڕینی هەیە، لە وەرگرتنی هەمو زانیاری و بیرۆكەكان و گواستنەوەی بۆ خەڵكی بەهەرچ جۆرێك بێت لەئامڕازەكان، بەبێ رەچاوكردنی سنورەكان.