لجنة دعم الصحفيين: مجهولون يضرمون النار في سيارة صحفي يعمل في قناة العراقية

2022-10-09 08:28

معرض الصور العراق

عربي

تستنكر لجنة دعم الصحفيين بأشد العبارات ما يتعرض له الصحفيين في العراق من تهديدات واعتداءات مستمرة آخرها ما تعرض له أحمد جليل الويس معد البرامج في قناة العراقية الذي أخبر أن مجهولين اضرموا النار في سيارته التي كانت مركونة في باب منزله غرب العاصمة بغداد فجر السبت، وإنه لايعلم سببا لهذا العمل الإجرامي.

قال أحمد الويس:  " أعمل في قناة العراقية بصفة معد برامج ولا أزال، لم أكن في يوم ما من مسيرتي الإعلامية طرفاً في نزاع، أو باعثاً لمشكلة ما سواء سياسية، أم غيرها، لكنني تعرضت لتهديد شديد اللهجة يستهدفُ حياتي ، ففي الساعة الثالثة والنصف فجراً استيقظت على صوت جار لي وهو يطرق الباب بطريقة عنيفة، وحين خرجت وجدت النيران تلتهم سيارتي، وشباب في الحي هرعوا لإطفائها، وحينما تبينا أسباب الحادث وجدنا إن هناك شخصين قاما بإشعال قنبلة مولوتوف ووضعها في السيارة مما أدى إلى إحتراقها، وحين ذهبت لمركز الشرطة للتبليغ عن الحادث وجدت ظرفاً فيه رصاصة، ومكتوب عليه (طرف ثالث) وتحت كلمة ثالث خط، ولا زلت مصدوماً من الحادثة، كيف يمكن أن يحدث ما يحدث بدون عقاب، والمسألة تتكرر مع أكثر من زميل إعلامي ومثقف، هل بات العراق طارداً لكفاءاته الثقافية والإعلامية؟ هل صار الوطن ملاذاً آمنا للعابثين، بينما يضيق علينا؟ إلى أين نهربُ وإلى متى؟ أطلب من معالي وزير الداخلية المحترم التحقيق في هذا الحادث، ونرجو أن يصل الى الذين يحاولون إسكات صوت الإعلام بغض النظر عن إنتماءاتهم وهوياتهم الفرعية، فالجميع أمام القانون سواء ".

لجنة دعم الصحفيين تدين ما تعرض له معد البرامج أحمد جليل الويس  وتطالب الأجهزة الأمنية العراقية بكافة فروعها ونقابة الصحافة العراقية العمل الحثيث لمنع تكرار هكذا حوادث مفتعلة وحماية الصحفيين من التهديدات التي باتت متكررة.

وتدعو اللجنة الجمعيات الحقوقية المعنية والمنظمات الدولية والأمم المتحدة لمتابعة ما يتعرض له الإعلاميين والصحفيين في العراق.

 

كردي

لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان: چەند كەسێكی نادیار ئاگر لە ئۆتۆمبێلی رۆژنامەنووسێك بەردەدەن كە لە كەناڵی عێراقیە كار دەكات

لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان بە توندترین شێوە ئەو دەستدرێژی و هەڕەشە بەردەوامانەی سەر رۆژنامەنووسانی عێراق سەركۆنە دەكات و دواترینیان رووبەڕووی جەلیل وەیس بۆیەوە كە ئامادەكاری بەرنامەكانی كەناڵی عێراقیە و پێی راگەیاندین: بەرەبەیانی رۆژی شەممە چەند كەسێكی نادیار ئاگریان لە ئۆتۆمبێلەكەی بەرداوە كە لە بەردەم دەرگای ماڵەكەی داینابوو كە دەكەوێتە باشوری بەغدای پایتەخت و هیچ هۆیەك نابینێت بۆ ئەنجامدانی ئەم تاوانە.

ئەحمەد وەیس وتیشی: " من وەكو ئامادەكاری بەرنامەكان لە كەناڵی عێراقیە دەوام دەكەم و رۆژێك لە رۆژانیش من لایەنگری هیچ ناكۆكیەك نەبومە و نەبومەتە هۆی هیچ كێشەیەكی سیاسی، بەڵام رووبەڕووی هەڕەشەیەكی توند بومەوە بۆ ئامانجگرتنی ژیانم، كاتژمێر سێ‌ و نیوی بەرەبەیانی بە دەنگی دەرگاكەمان خەبەرم بۆیەوە كە لەلایەن دراوسێكەمانەوە بەتوندی لێیدەدا، كاتێك هاتمە دەرەوە سەیرم كرد ئاگر لە ئۆتۆمبێلەكەم بەربوە، چەند گەنجێكی گەڕەكەكەشمان بەپەلە رایان دەكرد تاوەكو بیكوژێننەوە، دواتر بۆمان دەركەوت كە دوو كەس بۆمبی مۆلۆتۆفیان كردوەتە ناو ئۆتۆمبێلەكەم و گڕی گرتوە، پێش ئەوەی بڕۆم بۆ ناوەندی پۆلیس بۆ تۆماركردنی سكاڵا نامەیەكم بینی فیشەكێكی لەناودابوو لێشی نوسرابوو (لایەنی سێهەم)، من تاوەكو ئێستا شۆكم لەو رووداوە، چۆن دەبێت بەبێ‌ سزا ئەو رووداوانە تێپەڕٍن، بابەتەكەش لەگەڵ زیاتر لە كەسێكی راگەیاندكار و رۆشنبیر دووبارە دەبێتەوە، ئایا عێراق، لێهاتۆ راگەیاندكارەكان و رۆشنبیرەكانی راودەنێت؟ ئایا نیشتمان بووەتە پەناگەیەكی سەلامەت بۆ دەستدرێژیكاران، و بۆ ئێمەش بەرتەسكبۆتەوە؟ بۆ كوێ‌ رابكەین و ئەمە تاكەی بەردەوام دەبێت؟ داوا لە بەڕێز جەنابی وەزیری ناوخۆ دەكەم لێكۆڵینەوە لەم رووداوەدا بكات، هیوادارم بگاتە ئەو كەسانەی كە هەوڵی بێدەنگكردنی دەنگی راگەیاندن دەدەن، جا ئەو كەسانە هەرچ كێیەك بن، هەموان لەبەرامبەر یاسادا یەكسانن".

لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان سەرزەنشتی ئەو هەڕەشە و دەستدرێژیە دەكات كە رووبەڕووی جەلیل وەیس ئامادەكاری بەرنامەكان بۆتەوە و داوا لە دەزگا ئەمنیەكانی عێراق و سەندیكای رۆژنامەنووسانی عێراق دەكات بەجدی كاربكەن بۆ رێگەگرتن لە دووبارەبونەوەی ئەم جۆرە رووداوە دارێژراوانە و رۆژنامەنووسانیش بپارێزن لەو هەڕەشانە.

لیژنەكە داوا لەكۆمەڵە مافپەروەرە پەیوەندیدارەكان و رێكخراوانی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەكگرتوەكان دەكات چاودێری ئەو پێشێلكاریانە بكەن كە رووبەڕووی راگەیاندكاران و رۆژنامەنووسانی عێراق دەبنەوە.