2022-09-18 06:48
قوات الاسايش في السليمانية تعتقل مجددا عددا من الصحفيين حيث أقدمت مساء السبت الماضي على توقيف ثلاثة صحفيين واستولت على معداتهم الصحفية بعد الانتهاء من مراسيم الاحتفال برحيل شوكري سرمد في مدينة السليمانية، دون الافراج عنهم لغاية الان.
لجنة دعم الصحفيين تابعت الخبر يوم الاحد 18 - 9-2022 وأكدت مصادرها الخاصة صحة المعلومات المتداولة عن توقيف الصحفيين الثلاثة،
رئيس منظمة المراسلين والتنمية هوزان قادر أكد في تصريح خاص لـ لجنة دعم الصحفيين "ان قوات الاسايش في السليمانية اعتقلت مساء امس مراسلي روز نيوز (بوتان كرمياني) و (بروا اسعد) ومصور شركة اعلام جتر (محمد عزيز) بعد مشاركتهم في مراسيم ذكرى شوكري سرحد (ياسين بولوت) في حي جوارجرا في السليمانية.
واضاف قادر في اتصاله مع اللجنة انه لايعرف لغاية الان عدد المعتقلين، ويحتمل انهم اكثر من ثلاثة صحفيين، مؤكدا ان قوات الاسايش استولت على معدات الصحفيين، دون الافراج عنهم لغاية الان، فيما اعلنت القوات الامنية انها ستفرج عنهم بعد اجراء التحقيقات الروتينية معهم.
لجنة دعم الصحفيين اذ تدين التوقيفات التعسفية للصحفيين في مدينة السليمانية يهمها في هذا السياق ان تدعو جميع السلطات العاملة في العراق إلى احترام حق الصحفيين في ممارسة عملهم وفق القوانين والأنظمة المرعية الإجراء وعدم اقتحام الصحفيين في الصراعات السياسيّة او اتخاذهم هدفا للانتقام او وسيلة لتصفية الحسابات ،
كما تشدد على عدم التعرض لحقهم في الحصول على المعلومات من مصادرها حيث ان التوقيفات ومصادرة المعدات والتجهيزات تعتبر انتهاكا سافرا لكل المواثيق والأنظمة الدولية الضامنة لعمل الصحفيين.
كردي:
هێزە ئەمنیەكانی سلێمانی سێ رۆژنامەنووس دەستگیر دەكەن
دووبارەبونەوەی دەستگیركردنی رۆژنامەنووسان لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی سلێمانیەوە بەردەوامە، دواجاریان دوێنێ شەممە ، كە سێ رۆژنامەنووسیان دەستگیركرد و دەستیشیان گرت بەسەر كەلوپەلە رۆژنامەوانیەكانیاندا، دوای كۆتاییهاتنی مەراسیمی ساڵیادی كوچی دوایی شوكری سەرمەد لەشاری سلێمانی و تاوەكو ئێستاش رۆژنامەنووسەكان ئازاد نەكراون.
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان ئەمڕۆ بەدواداچونی بۆ هەواڵەكە كرد و سەرچاوە تایبەتەكانی دووپاتیانكردەوە ئەو زانیاریانە راستن كە باس لەوەدەكەن سێ رۆژنامەنووس راگیراون.
هۆزان قادر سەرۆكی رێكخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان بەتایبەتی بە لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسانی راگەیاند هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی دوێنێ ئێوارە، بۆتان گەرمیانی و بڕوا ئەسعد هەر دوو پەیامنێری رۆژ نیوز و محەمەد عەزیزی كامێرەمانی كۆمپانیای راگەیاندنی چەتریان دەستگیركردوە لەدوای بەشداریكردنیان لە مەراسیمی ساڵیادی شوكری سەرحەد (یاسین بۆلۆت) لەگەڕەكی چوارچرا لەسلێمانی.
هۆزان قادر لەپەیوەندیەكەی لەگەڵ لیژنەكە رونیكردەوە تاوەكو ئێستا ژمارەی دەستگیركراوان نەزانراوە و رەنگە لە سێ رۆژنامەنووس زیاتریش بن، دووپاتیشیكردەوە هێزەكانی ئاسایش دەستی بەسەر كەلوپەكانی رۆژنامەنووسەكاندا گرتوە و تاوەكو ئێستاش ئازادیان نەكردون، لەهەمان كاتدا هێزە ئەمنیەكان رایانگەیاندوە دوای لێكۆڵینەوە رۆژنامەنووسەكان ئازاد دەكەن.
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان سەرزەنشتی رەشبگیری رۆژنامەنووسان دەكات لەشاری سلێمانی و بەگرنگی دەزانێت داوا لەهەموو دەسەڵاتدارانی عێراق بكات رێز لەمافی رۆژنامەنووسان بگرن بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانیان بەپێی یاسا و سیستمە كاربەرەكان و رۆژنامەنووسان نەخەنە نێو ململانێی سیاسیەوە و یان بیانكەن بە ئامانجێك بۆ تۆڵەسەندنەوە و یەكلایكردنەوەی ناكۆكیەكانی نێوانێان.
پێداگریش دەكات كە رێگایان لێنەگرن لەمافی بەدەستهێنانی زانیاری لە سەرچاوەكان و راگرتن و دەستبەسەراگرتنی كەلوپەل و ئامێرەكان پێشێلكردنێكی رون و زەقی هەموو بەڵگەنامە و سیستمە نێودەوڵەتیەكانە كە گەرەنتی كاری رۆژنامەوانی دەكەن.
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان
18-9-2022