لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان سەرزەنشتی هەوڵی تیرۆركردنی رۆژنامەنووس زولفیقار خەفاجی پەیامنێری كەناڵی عەهدی ئاسمانی لە بابل دەكات

2022-09-06 05:22

معرض الصور العراق

لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان سەرزەنشتی هەوڵی تیرۆركردنی رۆژنامەنووس زولفیقار خەفاجی پەیامنێری كەناڵی عەهدی ئاسمانی لە بابل دەكات

لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان رایگەیاند لیژنەكە سەرزەنشتی هەوڵی تیرۆركردنی رۆژنامەنووس زولفیقار خەفاجی پەیامنێری كەناڵی عەهدی ئاسمانی لە شاری بابل دەكات.
لیژنەكە داوا لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەكات هەموو رێوشوێنێكی یاسایی بگرنەبەر بۆ ئاشكراكردنی ناسنامەی تۆمەتباران و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لەدژیان.
ئەوەشی وەبیر هەموو لایەنە عێراقیەكان هێنایەوە كە پێویستە پابەندبن بەهەموو بەڵگەنامە و یاسا نێودەوڵەتیەكانەوە كە گەرەنتی مافی رۆژنامەنووسان دەكات و ئازادیان دەپارێزێت.
لیژنەكە دووپاتیكردەوە پێویستە رۆژنامەنووسان پارێزراوبن بەتایبەتی لەم قۆناغە هەستیارەی كە عێراقی پیادا تێپەڕدەبێت تاوەكو مافەكانیان لە ئازادی رادەربڕین پارێزراوبێت و داوا لەهەمووان دەكات رێز لەو یاسا نێودەوڵەتیانە بگرن كە رۆژنامەنووسان دەپارێزێت.