لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان سەرزەنشتی ئەو دەستدرێژیانە دەكات كە كرایە سەر رۆژنامەنووسانی هەڵەبجە و داوای دادگاییكردنی تۆمەتباران دەكات

2022-09-04 10:56

معرض الصور العراق


لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان سەرزەنشتی ئەو دەستدرێژی و پێشێلكاریە زەقانە دەكات كە لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەرهەقیان كرا لەكاتێكدا روماڵی خۆپیشاندانێكیان دەكرد لەشاری هەڵەبجەی هەرێمی كوردستان و لیژنەكە داوای راودوونانی تۆمەتباران و دادگاییكردنیان دەكات.
بەپێی دیكۆمێنت و لایەنە چاودێرەكان هێزە ئەمنیەكان لەهەڵەبجە زەبری هێزیان دژ بە رۆژنامەنووسان بەكارهێناوە و دەستیشیانگرتوە بەسەر هەموو كەلوپەلەكانیاندا لەكاتێكدا روماڵی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیان كردوە و رێگریشیان لەهەموو دەزگاكانی راگەیاندن كردوە و نەیهێشتوە روماڵ بكەن و دەستیانگرتوە بەسەر كامێرە و كەلوپەلی كەناڵەكانی كوردسات و گەلی كوردستان و كەناڵ 24 و سپێدە و ئێن ئار تی و مۆبایلی پەخشكردنی دەزگای وشە، ئەمەش پێشێلكردنێكی زەقی یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەكانە و دژ بە ئەحكام و دەستوری عێراق و یاسا كارپێكراوەكانی تایبەت بە مافەكان و ئازادی و پاراستنی مافی رۆژنامەنووسان و دەزگاكانی راكەیاندەنە.
لیژنەكە داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەكات لەهەرێمی كوردستان بە بەرپرسیارێتی و بەشێوەیەكی جدی پاراستنی رۆژنامەنووسان و راگەیاندكاران بگرێتە ئەستۆ و بكەرەكان دەستگیربكات و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا بكات و دادگاییان بكات بەپێی یاسا كارپێكراوەكان و رێساكانی نێو دەستور كە دەستدرێژیكردن بۆ سەر رۆژنامەنووسان و دەزگاكانی راگەیاندن بەتاوان هەژمار دەكات.
هەروەها لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان داوا لە یەكێتی نێودەوڵەتی رۆژنامەنوسان و هەموو دەزگا نێو دەوڵەتیەكانی پەیوەست بە ئازادی رادەربڕین و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ دەكات ئەو رێوشوێنە پێویستانە بگرنەبەر كە گەرەنتی پاراستنی رۆژنامەنووسان و راگەیاندكاران دەكات بەرامبەر بە دەستدرێژی و پێشێلكاریەكانی هێزە ئەمنیەكان لە هەڵبجەی هەرێمی كوردستان.