راپۆرتی لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان لەسەر پێشهاتی رووداوەكانی عێراق و ئەو پێشێلكاری و دەستدرێژیانەی كرانە سەر رۆژنامەنووسان

2022-08-30 12:00

معرض الصور العراق


لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان بەنیگەرانیەكی قوڵەوە چاودێری پێشهاتە بەپەلە و مەترسیدارەكان دەكات لەسەر گۆڕەپانی عێراق و بەداخەوەیە كە بەجۆرێكە رۆژنامەنووسان و راگەیاندكاران لەعێراقدا رووبەڕوی پێشێلكاری و دەستدرێژی مەترسیناك بونەتەوە، كە ئەمەش پێشێلكردنێكی زەق و ئاشكرای هەموو یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەكانی پەیوەست بە مافی رۆژنامەنووسان و پاراستنیانە.
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان بەدواداچونی بۆ هەموو ئەو پێشێلكاریە گەورانە و ئەو دەستدرێژیانەی كراونەتە سەر ژمارەیەك لە رۆژنامەنووسان و راگەیاندكاران كردوە كە لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركەكانیان دەرهەقیان ئەنجامدراوە.

دیارترین ئەو پێشێلكاری و دەستدرێژیانەی كراونەتە سەر ستافەكانی رۆژنامەوانی و راگەیاندن لەكاتی رۆماڵكردنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەكان.

-    هێزە ئەمنیەكان تیمی كەناڵی رەشید لەكاتی رۆماڵكردنی خۆپیشاندانەكان دەستگیر دەكەن و دەستیش دەگرن بەسەر كەلوپەلەكانیاندا.
-    دەستگیركردنی رۆژنامەنووس رۆكان جاف و كامێرەمان گەیلان سەباح لەكاتی خۆپیشاندانەكانی ناوچەی سەوزی بەغدا.
-    دەستدرێژیكراوەتە سەر ستافی كەناڵی رووداو بەلێدان و دەستیشگیراوە بەسەر  كامێرە و ئامێری پەخشەكەیاندا، هەروەها دەستبەسەراگرتن بەسەر كەلوپەلی زۆرێك لەكەناڵە ئاسمانیەكان و ئەو ئاژانسانەی رووداوەكانیان رۆماڵ دەكرد.
-    دەستگیركردنی ستافەكانی كەناڵی جەزیرە و دەستبەسەراگرتنی كەلوپەلەكانیان لەلایەن ئاسایشی ناوچەی سەوزەوە.
-    دەستگركردنی ستافی هەردوو كەناڵی فەلوجە و عەرەبیە حەدەس لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە و دەستدرێژیكردنە سەریان بەلێدان و گواستنەوەی كامێرەمانی كەناڵی فەلوجە بۆ نەخۆشخانە بەهۆی پێكانەكانێوە.
-    دەستدرێژیكردنە سەر ستافی كەناڵی Utv لەلایەن ئەفسەرێكی ئاسایشی كۆشكی حكومی.

دیارترین ئەو رۆژنامەنووس و راگەیاندكارانەی دەستدرێژیان كرایە سەر
رۆكان جاف
گەیلان سەباح
ساهیر یوسف
محەمەد مولا
عەمار غەسان
محەمەد شممەری
سەیف عەلی
ئێمە لە لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان داوا لەهەموو رۆژنامەنووسان و راگەیانداران و چالاكوانانی عێراق دەكەین بەپیشەییانە كارەكانیان بكەن و پابەندبن بە رەوشتی كاری رۆژنامەنووسی و راگەیاندكاری و نەكەونە داوی هیچ بانگەشەیك بۆ شەڕوئاژاوەگێڕی و پشێو نانەوە و هاندان كە زیان بە ئاشتی مەدەنی عێراقی دەگەیەنێت.
هەروەها لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان داوا لە حكومەتی عێراق و دامودەزگا ئەمنیەكانی دەكات ئەركی یاسایی و ئەخلاقی خۆیان جێبەجێبكەن لە پاراستنی رۆژنامەنووسان و چالاكوانان و راگەیاندكاران لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەركەكانیان، و بەتوندترین شێوەش سەرزەنشتی ئەو پێشێلكاری و دەستدرێژیانە دەكات كە رووبەڕوی ژمارەیەك لە رۆژنامەنووسان و میدیاكان دەبێتەوە لەكاتی رۆماڵكردنی خۆپیشاندانەكان.
لیژنەكە داوا لە برا و خوشكە رۆژنامەنووسان و راگەیاندكارانی لەعێراق دەكات خۆیان بەدوربگرن لە خاڵەكانی مەترسی و رێوشوێنی سەلامەتی بگرنەبەر بۆ گەرەنتیكردنی سەلامەتیان تەنانەت لەڕووی ئەمنیشەوە.
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان